کوردرێس:
لە بەیاننامەیێکدا هاوپەیمانی عەرەبی کەرکووک جەخت دەکاتەوە کە هەرێمی کوردستان تەنها سێ پارێگایە و کەرکووک پارێزگایەکی عێراقییە و هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە شارەکە پێچەوانەی دەستوور و یاسایە.
لەلایێکی دیکەوە، ڕاکان سعید پارێزگاری کەرکووک بەوەکالەت ڕایگەیاند، ئێمە وەک ئیدارە و سەرۆکی لیژنەی ئەمنی قبوڵی ناکەین ئاڵای کوردستان هەڵبکرێت.
ڕوونیشیکردەوە، هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە کەرکووک بڕیارێکی تاک لایەنە بووە بەمەبەستی دروستکردنی پشێوی و تێکدانی برایەتی نێوان نەتەوەکان ئەو ئاڵایە هەڵکراوە.
Your Comment