پێشمه‌رگه‌ له‌ سنووری خانه‌قین سه‌نگه‌ری به‌رگریی به‌هێز ده‌کات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- فه‌رمانده‌ی لیوای 3ی پیاده‌ی هێز‌ی پێشمه‌رگه ده‌ڵێت: ‌دوای زیادبوونی جموجۆڵی چه‌ته‌کانی داعش له‌ سنووری خانه‌قین، هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ له‌و ناوچه‌یه‌ سه‌نگه‌ره‌کانی به‌رگرییان به‌هێز کردوووه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له‌ ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوودا، له‌ سنووری شارۆچکه‌ی خانه‌قینی سه‌ر به‌ پارێزگای دیاله‌ چه‌ند جارێک چه‌ته‌کانی داعش په‌لاماری خاڵه‌ سه‌ربازیی و گونده‌کانی ئه‌و سنووره‌یان داوه و هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ی نزیک له‌و سنووره‌ش بۆ به‌رگرتن له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی داعش له‌ سنووره‌که‌دا ئاماده‌کاریی ته‌واویان کردوووه‌.

عه‌میدی یاسایی دلێر شکور فه‌رمانده‌ی لیوای 3ی پیاده‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ بۆ ڕۆژنیوز باسی له‌وه‌ کرد که‌ پاش ڕووداوه‌کانی 16ی ئۆکتۆبه‌ر هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ له‌ هێڵی به‌رگریدایه‌ له‌و ناوچانه‌ی که‌ ئه‌رکیان پێ سپێرداوه‌ و ئه‌و هێڵه‌ی پاراستوووه‌.

هه‌روه‌ها عه‌مید دلێر وتیشی: "له‌و ناوچانه‌ی که‌ هێزی پێشمه‌رگه‌ تێیدا جێگیر بوووه‌، تیرۆریستانی داعش و گرووپه‌ تیرۆریستییه‌کانی‌تر دزه‌یان نه‌کردوووه‌ به‌ڵکوو سه‌رجه‌م کرده‌وه‌ تیرۆریستییه‌کان له‌و ناوچانه‌ ئه‌نجام ده‌درێن که‌ له ‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی هێزه‌ ئه‌منییه‌کانی عێراقدایه‌."

ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ی پێشمه‌رگه‌ له‌باره‌ی زیادبوونی جموجۆڵی داعش له‌ خانه‌قین باسی له‌وه‌ کرد که‌ ئه‌و جموجۆڵانه‌ نه‌بوونه‌ته‌ جێگای مه‌ترسیی ئه‌وتۆ بۆ سه‌ر ناوچه‌که‌ و هۆکاری زیادبوونی جموجۆڵه‌کانیش ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌ بۆ دروست بوونی بۆشاییی ئه‌منی له‌و ناوچانه‌ی که‌ هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ پێش 16ی ئۆکتۆبه‌ر تێدا جێگیر بوون و له‌ ئێستادا هێزه‌ عێراقییه‌کان نه‌یانتوانیوه‌ ئه‌و بۆشایییه‌ ئه‌منییه‌ پڕ بکه‌نه‌وه‌، هه‌روه‌ها هۆکارێکی دیکه‌ی گه‌ڕانده‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ناوچه‌که‌ ڕووبه‌رێکی به‌رفراوانی باخ و دارستانی زۆره‌ بۆیه‌ تیرۆریستان به‌ ئاسانی ده‌توانن خۆیان حه‌شار بده‌ن.

عه‌مید دلێر ئاماده‌ییی هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ش پیشان ده‌دات بۆ هاوکاری کردن و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هێزه‌ ئه‌منییه‌ عێراقییه‌کان به‌ مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازیی هاوبه‌ش بۆ له‌ ناوبردنی داعش له‌ ناوچه‌کانی ده‌وروبه‌ری خانه‌قین.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 51002

Your Comment

You are replying to: .
captcha