به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی هه‌ینی 11ی کانوونی دووهه‌می 2019 کۆڵۆنێڵ شۆن ڕاین وته‌بێژی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعش له به‌یاننامه‌یێکدا ڕایگه‌یاند که ده‌ستیان به پڕۆسه‌ی کشانه‌وه کردوووه له سووریا به‌ڵام هیچ خشته و کاتێکی دیاریکراو نییه بۆ ئه‌و پڕۆسه‌یه.
پێشتریش سه‌رچاوه‌یێکی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مه‌ریکا به ئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگه‌یاندبوو که به‌شێکی که‌م له که‌ره‌سته سه‌ربازییه‌کانیان له سووریا کشاندوووهتهوه به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ ورده‌کاری و زانیارییێک بخاته‌ڕوو.
ڕۆژی (15)ی مانگی ڕابردوو دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا بڕیاری کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی وڵاته‌که‌ی ده‌رکرد له سووریا به‌ڵام دواتر له‌سه‌ر ئاستی کۆشکی سپی و ڕاوێژکاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و وه‌زاره‌تی به‌رگری و ده‌ره‌وه جه‌خت له‌وه کرایه‌وه که گره‌نتی ته‌واو ده‌ده‌ن بۆ پاراستنی هاوپه‌یمانه‌کانی له سووریا به‌تایبه‌تی هێزه‌کانی سووریای دیموکرات و تا کۆتایی هاتنی داعش‌یش له سووریا ده‌مێننه‌وه.
مایک پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا له سه‌ردانه‌که‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌یدا بۆ هه‌رێمی کوردستان ڕایگه‌یاند که کورد هاوپه‌یمانی ئه‌مه‌ریکایه و هاوشانی ئه‌وان شه‌ڕی دژی تیرۆر کردوووه و هه‌موو کارێک ده‌که‌ن بۆ پاراستنیان.
هاوکات جۆن بۆڵتۆن ڕاوێژکاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییی ئه‌مه‌ریکا ڕایگه‌یاند که گره‌نتیان وه‌رگرتوووه بۆ پاراستنی کورد له سووریا له هه‌ر هێرش و په‌لامارێکی تورکیا و تا دڵنیا نه‌بن له پاراستنی هاوپه‌یمانه کورده‌کانیان و کۆتایی هاتنی داعش له سووریا ناکشێته‌وه.
سه‌رچاوه: سبه‌ی
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment