وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌کات

به‌شی جیهان- وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا ئاشكرای كرد كه‌ به‌م نزیكانه‌ سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، جان ئیڤ لۆدریان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا له‌ چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی سی نیووز ڕایگه‌یاند: "كورد له‌ ڕیزی پێشه‌وه‌ی هاوپه‌یمانه‌كانی فه‌ڕه‌نسایه‌ چوونكه‌ له‌ جه‌نگی دژ به‌ چه‌كدارانی داعش ڕۆڵی به‌رچاویان هه‌بوووه‌".

هه‌ر له‌و دیداره‌دا وتیشی: "له‌ چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا سه‌ردانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و له‌گه‌ڵ به‌رپرسه‌ باڵاكانیان كۆ ده‌بێته‌وه‌" بێ ئه‌وه‌ی كاته‌كه‌ی ئاشكرا بكات.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 50994

Your Comment

You are replying to: .
captcha