بەپێی هەواڵی کوردپرێس، كەمال كلچدار ئۆغڵو، سەرۆكی جەهەپە لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: وەک چۆن پێشتر دژی ئۆپەراسیۆنی چڵە زەیتوون بووین، ئێستاش بەهەمان شێوە دژی ئۆپەراسیۆنی ڕۆژهەڵاتی فوڕات-ین و ئەم ئۆپەراسیۆنە بێسەروبەرانە ئێمەی زۆر بێزار كردووە.
ناوبراو دەشڵێت: واز لەخەڵكی توركیا بهێنن با بەئارامی و ئاساییش بژی و تێوەیان مەگلێنن بەشەڕێكەوە، كە هی توركیا نییە.
سەرۆكی جەهەپە دەشڵێت: "توركیا سنوورێكی خۆی هەیە و جوگرافییایێكی خۆی هەیە، كە بە بەردەوامی پارێزراوە لەلایەن ڕۆڵە قارەمانەكانەوە، بەڵام ئێستا سنوورەكانمان، كە لەژێر دەستی كوردەكانن لەچاو ئەو كاتەی داعش دەستی بەسەردا گرتبوو زیاتر پارێزراوترن.
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment