١٠ کانوونی دووەم ٢٠١٩ - ٠٩:٣٨
به‌رهه‌م ساڵح گه‌یشته‌ قه‌ته‌ر

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رۆككۆمارى عێراق به ‌سه‌ردانێكى فه‌ڕمى گه‌یشته‌ ده‌وحه‌ى پایته‌ختى قه‌ته‌ر و بڕیاره‌ له‌گه‌ڵ شێخ ته‌میم بن حه‌مه‌د میرى قه‌ته‌ر و به‌رپرسانى باڵاى ئه‌و وڵاته‌ كۆ ببێته‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆک کۆماری عێراق ڕای‌گه‌یاند که‌ به‌رهه‌م ساڵح گه‌یشتۆته‌ ده‌وحه‌ی پایته‌ختی قه‌ته‌ر و سه‌ردانه‌که‌ی له‌سه‌ر بانگهێشتی میری قه‌ته‌ر و بۆ گفتوگۆکردنه‌ له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌کانی هه‌ر دوو وڵات و باشتر کردن و به‌ره‌وپێشبردنیان له ‌هه‌موو بواره‌کاندا.

بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 10ی کانوونی دووهه‌می 2018 سه‌رۆککۆماری عێراق کۆبوونه‌وه‌کانی له‌گه‌ڵ میری قه‌ته‌ر و به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته‌ ئه‌نجام بدات و به‌ شێوازێکی فه‌ڕمی له ‌دیوانی ئه‌میری قه‌ته‌ر پێشوازی لێبکرێت که‌ هاوکات سه‌ردانه‌که‌ی به ‌یاوه‌ریی شاندێکی باڵای حکوومه‌تی عێراقه‌.

هاوکات له‌ دیداره‌کانیدا به‌رهه‌م ساڵح و میرى قه‌ته‌ر تاوتوێی به‌ره‌وپێشچوونه‌ سیاسییه‌کانی ناوچه‌که‌ و کاریگه‌ری له‌سه‌ر وڵاتانی عه‌ره‌ب و جیهان ده‌كه‌ن.

پێشتر نووسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆک كۆمارى عێراق بڵاوی كرده‌وه‌ که‌ سه‌ردانه‌كه‌ى سه‌رۆک كۆماری عێراق یه‌كێكه‌ له‌و زنجیره‌ سه‌ردانه‌ ناوچه‌یی‌ و نێوده‌وڵه‌تییانه‌ی ‌كه‌ بۆ دووباره‌ ڕێكخستنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی و پێگه‌ی عێراق ئه‌نجامیان ده‌دات له‌ میانه‌ی ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی که‌ له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌ڕێوه‌ن.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 50952

Your Comment

You are replying to: .
captcha