به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆک کۆماری عێراق ڕایگه‌یاند که به‌رهه‌م ساڵح گه‌یشتۆته ده‌وحه‌ی پایته‌ختی قه‌ته‌ر و سه‌ردانه‌که‌ی له‌سه‌ر بانگهێشتی میری قه‌ته‌ر و بۆ گفتوگۆکردنه له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌کانی هه‌ر دوو وڵات و باشتر کردن و به‌ره‌وپێشبردنیان له هه‌موو بواره‌کاندا.
بڕیاره ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 10ی کانوونی دووهه‌می 2018 سه‌رۆککۆماری عێراق کۆبوونه‌وه‌کانی له‌گه‌ڵ میری قه‌ته‌ر و به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته ئه‌نجام بدات و به شێوازێکی فه‌ڕمی له دیوانی ئه‌میری قه‌ته‌ر پێشوازی لێبکرێت که هاوکات سه‌ردانه‌که‌ی به یاوه‌ریی شاندێکی باڵای حکوومه‌تی عێراقه.
هاوکات له دیداره‌کانیدا به‌رهه‌م ساڵح و میرى قه‌ته‌ر تاوتوێی به‌ره‌وپێشچوونه سیاسییه‌کانی ناوچه‌که و کاریگه‌ری له‌سه‌ر وڵاتانی عه‌ره‌ب و جیهان ده‌كه‌ن.
پێشتر نووسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆک كۆمارى عێراق بڵاوی كرده‌وه که سه‌ردانه‌كه‌ى سه‌رۆک كۆماری عێراق یه‌كێكه له‌و زنجیره سه‌ردانه ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تییانه‌ی كه بۆ دووباره ڕێكخستنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی و پێگه‌ی عێراق ئه‌نجامیان ده‌دات له میانه‌ی ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی که له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌ڕێوه‌ن.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment