به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی سێشه‌ممه 8ی کانوونی دووهه‌می 2018 ڕێکخراوی هیومان ڕایتس وۆچ ڕاپۆرتێکی به ناوی "هه‌رێمی كوردستانی عێراق: ئه‌شكه‌نجه‌دانی مێرمنداڵانی به‌ندكراو" بڵاو کرده‌وه و تێیدا باس له‌وه ده‌کات که ده‌زگا ئه‌منییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان ئه‌و مێرمنداڵانه ئه‌شکه‌نجه ده‌دات که ده‌ستگیر کراون و گومانیان لێ ده‌کرێت په‌یوه‌ندییان به تیرۆریستانی داعشه‌وه هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی ئیعتیراف بکه‌ن به‌وه‌ی په‌یوه‌ندییان به تیرۆریستانی داعشه‌وه هه‌یه و له به‌شێکی دیکه‌ی ڕاپۆرته‌که‌دا باس له‌وه ده‌کات ئه‌و ده‌ستگیرکراوانه مافی یاسایی‌یان وه‌ک پێویست نییه به‌تایبه‌تی له بواری بوونی پارێزه‌ر و ئاگادارکردنه‌وه‌ی که‌سوکاریان و مانه‌وه‌یان بۆ ماوه‌یێکی زۆر به‌ر له دادگایی کردنیان و چه‌ندین تۆمه‌تیش ده‌خاته پاڵ حکوومه‌تی هه‌رێم سه‌باره‌ت به مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ ئه‌و مێرمنداڵانه.
سه‌باره‌ت به‌م ڕاپۆرته‌ی ڕێکخراوی هیومان ڕایتس وۆچ د. دیندار زێباری ڕێکخه‌ری ڕاسپارده نێوده‌وڵه‌تییه‌کانی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان گوتی: له دوای ساڵی 2014 و هێرشی تیرۆریستانی داعش بۆ سه‌ر چه‌ند ناوچه‌یێکی کوردستان له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه‌دا سه‌دان هه‌زار که‌س له‌و ناوچانه که که‌وتبوونه ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعش ڕوویان له هه‌رێمی کوردستان کرد، له‌و کاته‌دا جیاکردنه‌وه‌ی هاووڵاتیانی ئاسایی و ئه‌وانه‌ی په‌یوه‌ندییان به داعشه‌وه هه‌یه کارێکی ئاسان نه‌بوو و ئاسته‌نگی زۆری بۆ پێشمه‌رگه و لایه‌نه ئه‌منییه‌کان درووست ده‌کرد بۆیه چه‌ند ڕێوشوێنێکی ئه‌منی ده‌گیرایه به‌ر بۆ پاراستنی سه‌لامه‌تیی هاووڵاتییان و خودی ئاواره‌کان و ڕێگانه‌دان به دزه‌کردنی تیرۆریستان بۆ نێو هاووڵاتییان و بۆ پاراستنی سه‌ر و ماڵی هاووڵاتییانی هه‌رێم به ئاواره‌کانیشه‌وه به‌ڵام به‌رده‌وام له چه‌ند سه‌رچاوه‌یێکی نێوده‌وڵه‌تی و ناوخۆییه‌وه تۆمه‌تی مامه‌ڵه‌ی نه‌شیاو له‌گه‌ڵ ده‌ستگیرکراوان ده‌خرێته پاڵ داموده‌زگاکانی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان وه‌ک ئه‌شکه‌نجه‌دان و ڕێوشوێنه‌کانی ده‌ستگیرکردن.
زێباری سه‌باره‌ت به ڕاپۆرتی ناوبراو گوتی: ڕێکخراوی HRW له ڕاپۆرته‌که‌یدا باسی له‌وه کردوووه که له چاكسازیی ژنان و منداڵانی هه‌ولێر زانیاری‌یان وه‌رگرتوووه له‌و گیراوانه‌ی داعش له کاتێکدا ڕێکخراوی ناوبراو سه‌ردانی بنکه‌ی چاکسازییان نه‌کردوووه و ئه‌و داتایانه‌ی که باسی کردوووه دووره له ڕاستی، چوونکه ئێستا 90 که‌س له نه‌وجه‌وانان و ئافره‌تان و منداڵ هه‌یه؛ له‌وانه 14 کوڕ که ڕاگیراوه و 50ی دیکه‌ش له کوڕه‌کان فه‌رمانی سزایان بۆ ده‌رچوووه، ئه‌مانه ته‌مه‌نیان له 18 ساڵ که‌متره، له‌گه‌ڵ 26 ئافره‌ت و له ماوه‌ی ڕابردووش‌دا ژماره‌یێکی زۆریان که به تۆمه‌تی تیرۆر ده‌ستگیر کرابوون ئازاد کراون و ڕه‌وانه‌ی ئه‌و شوێنانه کراون که لێوه‌ی هاتبوون.
زێباری تیشکی خسته سه‌ر ڕێوشوێنی سه‌نته‌ره‌کانی پێشوازی کردن له ئاواره‌کان و گوتی: له کاتی هاتنی ئاواره و ڕاگوێزراوه‌کان له سه‌نته‌ره‌کانی پێشوازی کردن ده‌زگا ئه‌منییه‌کان لێکۆڵێنه‌وه له ناوه‌کانیان ده‌که‌ن و زانیاری‌یان له‌سه‌ر وه‌رده‌گرن، ئه‌و که‌سانه‌ی که گومانیان له‌سه‌ره یان داواکراون، ڕه‌وانه‌ی ئاسایش و دادگا ده‌کرێن بۆ ئه‌نجامدانی ڕێوشوێنی پێویست به‌رامبه‌ریان و له‌م ڕووه‌وه تا ئێستا سه‌دان که‌س ده‌ستگیر کراوه که به به‌ڵگه‌ی ته‌واوه‌وه ده‌رچوووه که ئه‌ندامی داعشن، به‌شێک له‌و گیراوانه ماوه‌یێک له ڕیزه‌کانی داعش بوون، ته‌نانه‌ت قه‌ناس به ده‌ستى داعش بوون و به‌شداریی خولی مه‌شق و ڕاهێنانی سه‌ربازی و هزریی داعشیشیان کردوووه، ئه‌مه‌ش به‌پێی ئه‌و زانیارییانه بوووه که به ئیعتیراف و شاهیدیی خودی ڕاگوێزراوه‌کان بوووه، دوای ئه‌وه‌ی ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌کان دڵنیا ده‌بن له وته‌کانیان، هه‌روه‌ها پێش ڕزگارکردنی ئه‌م ناوچانه زانیاریی هه‌واڵگری له‌سه‌ر ژماره‌یێک له‌و که‌سانه هه‌بوووه.
د. دیندار زێباری سه‌باره‌ت به ڕێوشوێنه‌کانی ده‌ستگیرکردن گوتی: هیچ که‌سێک به بێ بڕیاری دادگا ده‌ستگیر ناکرێت به هیچ تۆمه‌تێک و گشت ڕێوشوێنه‌کانیش به بڕیاری دادگا ئه‌نجام ده‌درێن، هه‌روه‌ها دوای ده‌ستگیرکردنیشی مافه یاسایییه‌کانی خۆیان هه‌یه به پێی بنه‌ما و یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌کان بۆیه ڕیگری له هیچ که‌سێک ناکرێت و هه‌موو که‌سێک که ده‌ستگیر ده‌کرێت، دوای ده‌ستگیرکردنی تۆمه‌تباران و داواکراوان به‌پێی یاسای بنه‌ماکانی دادگایی کردنی سزایی (قانون اصول محاکمات الجزائیه) ژماره 23ی ساڵی 1971ی هه‌موارکراو مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌کرێ. ڕێکاره‌کانیش بریتین له سه‌لماندنی که‌سایه‌تیی داواکراو و گومان‌لێکراو و ده‌ست پێکردنی لێکۆڵینه‌وه‌کان.
زێباری تیشکی خسته سه‌ر مافی ڕاگیراو و سزادراوان و ڕایگه‌یاند: ئه‌و مێردمنداڵانه هه‌مان مافی ڕ‌اگیراوانی دیکه‌یان هه‌یه؛ وه‌ک بوونی پارێزه‌ر، به‌ڵام ئه‌گه‌ر نه‌یتوانی ئه‌وا له‌سه‌ر دادگا پێویسته پارێزه‌ری بۆ دابین بکات و له‌م ڕوووه‌وه ڕێکخراوی یوونیسێف به‌م دواییه پارێزه‌رێکی ڕاسپاردوووه بۆ به‌دواداچوونی که‌یسه‌کانی ڕاگیراوان له چاکسازیی هه‌ولێر و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان هاوکارییێکی زۆری ئه‌و پارێزه‌ره ده‌که‌ن و به‌م دواییه 6 له گیراوان له ڕێگای پارێزه‌ره‌که‌وه ئازاد کراون، هه‌روه‌ها ده‌توانن ته‌له‌فۆن به کار بهێنن و په‌یوه‌ندی به که‌سوکاریانه‌وه بکه‌ن به شێوه‌یێکی ئاسایی، ته‌نیا له‌و کاتانه‌دا نه‌بێت که له ژێر لێکۆڵینه‌وه‌دا بن. له لایێکی دیکه‌وه پرۆگرامێکی تایبه‌ت دانراوه به ڕه‌زامه‌ندیی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حکوومه‌تی هه‌رێم بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م ده‌ستگیرکراوانه سوودمه‌ند بن له پرۆسه‌ی خوێندن به زمانی عه‌ره‌بی و بڕیار وایه به‌م زووانه ئه‌م پرۆسه‌یه‌ی ده‌ست پێ بکات بۆ ئه‌وه‌ی گیراوان له پرۆسه‌ی خوێندن بێبه‌ش نه‌بن.
زێباری ئاماژه‌ی به مانه‌وه‌ی ده‌ستگیرکراوان کرد به‌ر له دادگایی کردنیان و گوتی: هه‌ر که‌سێک له‌لایه‌ن ده‌زگا ئه‌منییه‌کانه‌وه ده‌ستگیر بکرێت بۆ ماوه‌ی 24 کاتژمێر ده‌مێنێته‌وه بۆ لێکۆڵینه‌وه، دواتر به‌پێی ئه‌نجامی لێکۆڵینه‌وه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌کرێت و ده‌نێردرێن بۆ دادگای تایبه‌ت بۆ یه‌کلاکردنه‌وه‌ی که‌یسه‌کانیان به‌ڵام زۆر جار به هۆی زۆریی ژماره‌ی ڕاگوێزراوان ئه‌وا ڕێکاره یاسایییه‌کان ماوه‌یێک ده‌خایه‌نێت بۆ یه‌کلاکردنه‌وه‌ی که‌یسه‌کان. له لایێکی دیکه‌وه وه‌زاره‌تی ناوخۆ مانگانه به لیست ناوی ئه‌و ڕاگیراوانه‌ی په‌ڕاوه‌كانیان یه‌كلایی نه‌كراوه‌ته‌وه، ڕه‌وانه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی دادگاكانی تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی پارێزگاكان ده‌كات بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیان و ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی دادگایی کردنیان به پێی یاسا.
ڕێکخه‌ری ڕاسپارده نێوده‌وڵه‌تییه‌کان سه‌باره‌ت به ئه‌شکه‌نجه‌دان له بنکه‌کانی ڕاگرتن و له کاتی لێکۆڵینه‌وه‌دا گوتی: به پێی یاسا ئه‌شکه‌نجه‌دانی تۆمه‌تبار و سزادراوان به شێوه‌یێکی گشتی بۆ وه‌رگرتنی ئیعتراف و زانیاری به تاوان داده‌نرێت به هیچ شێوه‌یێک ڕێگا نادرێت که ئه‌فسه‌ر و کارمه‌ندانی پۆلیس ڕاگیراوان ئه‌شکه‌نجه بده‌ن به پێی مادده‌ی 333 له یاساى سزادانى عێراقى ژماره 111ی ساڵی 1969ی هه‌موارکراو و هه‌ر تۆمه‌تبارێک له کاتى لێکۆڵینه‌وه‌دا ئه‌شکه‌نجه درابێت له ڕووی یاسایییه‌وه مافى هه‌یه سکاڵا تۆمار بکات به‌ڵام هۆکاری پێکنه‌هێنانی لیژنه‌ی لێکۆڵینه‌وه سه‌باره‌ت به تۆمه‌تی ئه‌شکه‌نجه‌دانی مێردمنداڵانی داعش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی تا ئێستا هیچ سکاڵایێک دژی ده‌زگا ئه‌منییه‌کان له لایه‌ن گیراوانه‌وه نه‌بوووه و له چاکسازییه‌کان هیچ ئاسه‌وارێکی ئه‌شکه‌نجه‌دان له‌سه‌ر جه‌سته‌ی ده‌ستگیرکراوان به‌دی نه‌کراوه، وه‌ک له ڕاپۆرتی ڕێکخراوی ناوبراودا هاتوووه.
دیندار زێباری سه‌باره‌ت به‌و که‌سانه‌ی که ته‌مه‌نیان له 18 ساڵ که‌متره و ڕوویان له هه‌رێمی کوردستان کردوووه و گومانیان لێ ده‌کرێت پێشتر په‌یوه‌ندییان به داعشه‌وه هه‌بووبێت ڕاشی‌گه‌یاند: تا ئێستا ژماره‌یێکی زۆر له‌و که‌سانه ده‌ستگیر کراون که په‌یوه‌ندییان به داعشه‌وه هه‌بووه، لێکۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا کراوه و له ئه‌نجامدا هه‌ندێکیان سزا دراوان و سزاکه‌شیان به پێی ئه‌و تاوانه‌یه که ئه‌نجامیان داوه، له‌وانه ژماره‌یێکیان ته‌مه‌نیان له خوارووی (18) ساڵه و له چاکسازییه‌کان ده‌ستبه‌سه‌رن. ئه‌و که‌سانه‌ی که ته‌مه‌نیان له 18 ساڵ که‌متره و ڕوویان له هه‌رێمی کوردستان کردوووه و گومانیان لێ ده‌کرێت پێشتر په‌یوه‌ندییان به داعشه‌وه هه‌بووبێت، ئه‌وا وه‌ک قوربانیی ده‌ستی داعش مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌کرێت، نه‌ک تاوانبار و گرنگییێکی تایبه‌تییان پێ ده‌درێت، ئه‌م پرۆسه‌یه‌ش به هه‌ماهه‌نگی له نێوان حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و ڕێکخراوه ناحکوومییه بیانییه‌کان ئه‌نجام ده‌درێت. هه‌روه‌ها هه‌ر مێردمنداڵیک به بێ دایک و باوك بێته هه‌رێمی كوردستان زۆر به باشی له لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رانی كه‌مپه‌كان و ڕێكخراوه ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه‌وه مامه‌ڵه‌ی منداڵی بێسه‌رپه‌رشتیاریان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت و شوێنی تایبه‌تیان بۆ ته‌رخان ده‌كرێت.
له کۆتاییی لێدوانه‌که‌یدا د. دیندار زێباری ڕێکخه‌ری ڕاسپارده نێوده‌وڵه‌تییه‌کانی حکوومه‌تی هه‌رێم گوتی: ئه‌و مێردمنداڵانه‌ى که دایک و باوکیان ده‌ستگیر کراوه یان گومانلێکراون به په‌یوه‌ندیکردنیان به تیرۆریستانه‌وه، به شێوه‌یێکى ئاسایى و له ڕوانگه‌یێکى مرۆیییه‌وه لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌کان مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌که‌ن، وه‌ک گشت منداڵى ڕاگوێزراوه‌کان به ڕه‌چاوکردنى بارودۆخى تایبه‌تیان. به شێوه‌یێکی گشتی ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌کان له هه‌وڵی به‌رده‌وامدان بۆ چاره‌سه‌رکردنی که‌یسی ئه‌و منداڵانه و ئه‌و که‌یسانه‌ی یه‌کلا کراونه‌ته‌وه چ به ئازادکردن یان سزاى زیندانی کردنیان وه‌رگرتبێت.
له‌باره‌ی پێشکه‌ش کردنی خزمه‌تگوزارییه ته‌ندروستییه‌کانه‌وه به‌ندکراوه‌کان له کاتی پێویستدا ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كان ده‌كرێن و ئه‌و ڕاگیراوانه‌ش كه نه‌خۆشیی درێژخایه‌نیان هه‌یه له‌لایه‌ن به‌شه‌كانی گرتن و گواستنه‌وه ڕه‌چاوی باری ته‌ندروستییان كراوه و بۆیان هه‌یه خواردنی تایبه‌ت بۆ خۆیان دروست بكه‌ن. ئه‌م جۆره به‌ندکراوانه به‌رده‌وام له لایه‌ن پزیشكه‌كانی بنكه‌كانی ته‌ندروستییه‌وه له به‌شه‌كانی گرتن و گواستنه‌وه چاودێریی باری ته‌ندروستییان ده‌كرێت.
سه‌رچاوه: ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموکراتی کوردستان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment