به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 9ی کانوونی دووهه‌می 2019 مه‌ولوود چاووشئۆغڵۆ بڕیاری ئه‌مریکا بۆ کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی له سووریا به بڕیارێکی قورس وه‌سف ده‌کات و ده‌ڵێت: ئه‌و وڵاته بۆ کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی له سووریا دووچاری سه‌ختی بوووه.
ناوبراو تیشكیشی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه تا ئه‌مڕۆ له جێبه‌جێ كردنی ڕێككه‌وتنی ئیدلبدا كێشه ڕووی نه‌داوه و هیوایشی خواست له‌مه‌ودواش ڕوو نه‌دات و له‌باره‌ی بڕیاری ئه‌مریكا بۆ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی له سووریا گوتی: "ده‌بینین ئه‌مریكا دووچاری سه‌ختی بوووه له كشانه‌وه‌دا، دوای ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ڕێكخراوی تیرۆریستییدا ئه‌وه‌نده تێكه‌ڵبوون جیابوونه‌وه قورس ده‌بێت".
مه‌ولوود چاووشئۆغڵۆ له کۆتاییدا له‌باره‌ی ده‌ست كردن به دانووستان له‌باره‌ی قوبرسیشه‌وه گوتی: "به هۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا پێناچێت دانووستانه‌كان له‌باره‌ی قوبرسه‌وه ده‌ست پێ بكه‌ن".
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی ئه‌نادۆڵو
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment