ئەمریکا بۆ پشتگیری کردن لە کوردەکان دژ بە تورکیا هەوڵ دەدات

بەشی جیهان- ژمارەیێک لە بەرپرسانی ئەمریکی ڕایانگەیاندووە ئەگەر تورکیا مکووڕ بێت لە بەئامانج کردنی کوردەکانی سووریا ، ئەمریکا هەوڵی جیددی دژ بەو وڵاتە دەدات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ناکۆکیی نێوان ئەمریکا و تورکیا لەسەر پشتگیریی واشنتن لە کوردەکانی سووریا پاش ڕاگەیاندنی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا لە لایەن سەرۆک کۆماری ئەمریکاوە دابەزیبوون بەڵام پاش هەڵویست گۆڕانی بەرپرسانی ئەمریکا و جەخت کردن لەسەر درێژخایەن بوونی پڕۆسەی کشانەوەی هێزەکانیان لە سووریا جارێکی دیکە ناکۆکییەکان سەری هەڵدایەوە.

ڕەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا ڕۆژی ڕابردوو دیداری جان بۆڵتنی ڕەت کردەوە و بە توندی هێرشی کردە سەر وتەکانی ناوبراو لەبارەی پشتگیری لە کورد، ئەو پرسەش بووە هۆی ئەوەی کە بۆڵتن خێرا تورکیا بەجێ بێڵێت.

سەڕای ئەوەی کە گارت مارکیز، وتەبێژی ئەنجومەنی ئەمنییەتی ئەمریکا ڕایگەیاند گفتوگۆی نێوان بۆلتن و ڕاوێژکاری باڵای ئەردۆغان سازێنەر بووە، بەرپرسانی ئەمریکا جەخت دەکەنەوە کە بوڵتن مکوور بووە لەسەر گرنگایەتیی پاراستنی گیانی کوردەکانی سووریا کە لەشەڕی داعشدا هاوڕێی ئەمریکا بوون.

واڵ ستریت ژورناڵ لە زاری بەرپرسانی ئەمریکییەوە دەنووسێت مومکینە ئەمریکا هەوڵێکی جیددی بدات بۆ پشتگیری لە کوردەکانی سووریا دژ بە تورکیا.

دەست پێکردنی دانووستان لە نێوان کورد و دیمەشق و موسکۆ بە مەبەستی پاراستنی ناوچەکانی ژێر کونترۆڵی کوردەکان نیگەرانیی بەرپرسانی ئەمریکای لێکەوتەوە. گۆڕینی هەڵویستی بەرپرسانی ئەمریکی پاش دانووستانی کوردەکان لەگەڵ ڕووسیا و دەوڵەتی ناوەندیی سووریا ڕوویدا.

بەرپرسانی ئەمریکی بەو ڕۆژنامەیان وتووە: ئەگەر تورکیا بیهەوێت کوردەکانی سووریا بکاتە ئامانج واشنتن هەوڵی جیددی دژ بە تورکیا دەدات.

ڕۆژنامەکە دەشنووسێت ئەگەر تورکیا پاش کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا هێزە کوردەکان بکاتە ئامانج ئەمریکا لە کارتی گوشاری دیکە وەکوو کارتی گوشاری ئابووری دژ بە ئەنقەرە کەڵک وەردەگرێت.

ژمارەیێک لە شرۆڤەکاران دەڵێن تا ئەو کاتەی هێزی ئەمریکا لە سووریا مابێت تورکیا هێرشی سەربازی بۆ سەر کوردەکانی سووریا ئەنجام نادات.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 50931

Your Comment

You are replying to: .
captcha