کارناسانی کاروباری تورکیا: ئه‌مریکا له‌ سووریا ناکشێته‌وه‌

به‌شی جیهان- دوو کارناسی کاروباری تورکیا پێیان وایه‌ که‌ هه‌بوونی ئه‌مریکا له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین به‌تایبه‌ت له‌ سووریا پێوه‌ندی به‌ ئابڕووی ئه‌و وڵاته‌وه‌ هه‌یه‌ و ئه‌و وڵاته‌ به‌م زوووانه‌ ناوچه‌که‌ چۆڵ ناکات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که‌ دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا نزیک به‌ 20 ڕۆژ له‌مه‌وپێش جه‌ختی له‌سه‌ر کشانه‌وه‌ی خێڕای 2 هه‌زار هێزی ئه‌مریکا له‌ سووریا کردبوو به‌ڵام به‌رپرسانی باڵای ئه‌و وڵاته‌ ده‌ڵێن ئه‌و بابه‌ته‌ پێویستی به‌ کات هه‌یه‌ و مومکینه‌ لانی‌که‌م چوار مانگ درێژه‌ی هه‌بێت.

دوو کارناسی کاروباری تورکیا و ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین پێیان وایه‌ که‌ کشانه‌وه‌ی ئه‌مریکا ته‌نانه‌ت له‌ ئه‌گه‌ری ویستی ئه‌و وڵاته‌ بۆ به‌جێهێشتنی سووریا، ئه‌گه‌ر نه‌ڵێین یه‌ک ساڵ، لانی‌که‌م چه‌ندین مانگ درێژه‌ی ده‌بێت.

تۆنۆل گول به‌ڕێوه‌به‌ری توێژینه‌وه‌کانی تورکیا له‌ ئه‌نیستیتۆی ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین و مامۆستای زانکۆی جۆرج واشنتۆن به‌ سپۆتنیکی ڕاگه‌یاندوووه‌ که‌ کشانه‌وه‌ی ئه‌مریکا له‌ سووریا مومکینه‌ که‌متر له‌ یه‌ک ساڵ درێژه‌ی هه‌بێت و ئه‌و بابه‌ته‌ش تووڕه‌بوونی تورکیای به‌دواوه‌ بوووه‌.

ناوبراو هۆشداری ده‌دات که‌ کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له‌ سووریا مومکینه‌ له‌ ماوه‌یێکی که‌مدا ڕوو نه‌دات هه‌ر بۆیه‌ ئه‌و بابه‌ته‌ کاریگه‌ری ده‌کاته‌ سه‌ر کوردی سووریا و ئه‌وان به‌ره‌وڕووی مه‌ترسی ده‌کاته‌وه‌.

حسێن بگچی مامۆستای پێوه‌ندییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌کانیش به‌و میدیا ڕووسیه‌ی ڕاگه‌یاندوووه‌ که له‌ بواری پشتیوانی‌کردن له‌ کورد‌ هه‌ڵوێستی ئه‌مریکا له‌باره‌ی عێراق و سووریا په‌یوه‌ندی به‌ ئابڕووی ئه‌و وڵاته‌وه‌ هه‌یه‌ و چاوه‌ڕوان ناکرێت ئه‌مریکا به‌م زوووانه‌ ناوچه‌که‌ و سووریا چۆڵ بکات.

ناوبراو جه‌خت ده‌کاته‌وه‌ که‌ پێی وانییه‌ ئه‌مریکا به‌م زوووانه‌ سووریا و به‌ ته‌واوه‌تی ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین به‌جێ بهێڵێت.

به‌ بۆچوونی ناوبراو، به‌رپرسانی باڵای ئه‌مریکا قه‌ناعه‌ت به‌ دۆناڵد تره‌مپ ده‌هێنن بۆ ئه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا ماوه‌یێکی درێژخایه‌ن له‌ سووریا بمێننه‌وه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 50929

Your Comment

You are replying to: .
captcha