کوردپرێس: هه‌فته‌ی ڕابردوو شاندێک له فراکسیۆنه کوردستانییه‌کانی په‌رله‌مانی عێراق سه‌ردانی شاری هه‌ڵه‌بجه‌ی کرد و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌و پارێزگایه‌ی عێراق گفتوگۆیان کرد له‌سه‌ر کێشه‌کانی ئه‌و پارێزگایه به‌تایبه‌ت که‌یسی قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی زیانی برینداران و که‌سوکاری قوربانیانی کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه.
لوقمان عه‌بدولقادر سه‌رۆکی کۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه تایبه‌ت بۆ کوردپرێس له‌باره‌ی سه‌ردانی ژماره‌یێک له په‌رله‌مانتارانی په‌رله‌مانی عێراق بۆ هه‌ڵه‌بجه ڕای‌گه‌یاند: به ڕاستی تاوانی کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه بڕیاری دادگا و په‌رله‌مانی هه‌یه بۆ قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی قوربانیانی ده‌ستی حکوومه‌تی به‌عس و بانگهێشت کردنی ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی په‌رله‌مانی عێراق به مه‌به‌ستی گه‌یاندنی په‌یامی قوربانیانی هه‌ڵه‌بجه بوو بۆ سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران تا داوا بکرێت له‌مه زیاتر که‌یسی قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی تاوانی هه‌ڵه‌بجه دوا نه‌که‌وێت و به هه‌موو لایێکمانه‌وه هاوکار بین بۆ ئه‌وه‌ی که‌سوکاری قوربانیان قه‌ره‌بوو بکه‌ینه‌وه چوونکه بنه‌مای یاسایی‌ی په‌رله‌مانمان هه‌یه که به‌و یاسایه شوێنه‌کانی‌تر وه‌کوو زیانلێکه‌وتوووانی ده‌ستی ڕژیم قه‌ره‌بوو کراوه‌ته‌وه به‌ڵام قوربانیانی هه‌ڵه‌بجه تا ئێستا فه‌رامۆش کراون.
ناوبراو سه‌باره‌ت به‌وه‌ی که ئایا ته‌نها په‌رله‌مانتارانی کورد بوون یان په‌رله‌مانتارانی عه‌ره‌بیش له ناو شانده‌که‌دا بوون که سه‌ردانی هه‌ڵه‌بجه‌یان کرد باسی له‌وه کرد که ته‌نها فراکسیۆنه کوردستانییه‌کان بوون جگه له فراکسیۆنی پارتی و کۆمه‌ڵ که هۆکاره‌که‌شی نازانم. هه‌وڵه‌کانی ئێمه بۆ ئه‌م دانیشتنه که کردمان ناساندنی هه‌ڵه‌بجه وه‌کوو پارێزگا بوو که له دانیشتنه‌که‌دا باسی له‌سه‌ر کرا و دواتریش ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی که به نوێنه‌رایه‌تی له سه‌رجه‌م فراکسیۆنه‌کان له‌وێ حزووریان هه‌بوو باسیان له‌وه کرد که ئه‌وان ئه‌نجومه‌نێک پێکدێنن و هه‌وڵ ئه‌ده‌ن هه‌موو کوتله‌کان به‌شداری له‌و ده‌سته‌یه بکه‌ن. ئێمه ده‌بێت کارێک بکه‌ین که هه‌ڵه‌بجه به‌پێی ئه‌و پێگه‌یه‌ی که هه‌یه‌تی و به‌پێی ئه‌و قوربانیانه‌ی که داویه‌تی قه‌ره‌بوو بکرێته‌وه.
لوقمان عه‌بدولقادر سه‌باره‌ت به ڕۆڵگێڕانی په‌رله‌مان بۆ به‌دواداچوونی کێشه‌کان و قه‌ره‌بووی قوربانیانی هه‌ڵه‌بجه گوتیشی: په‌رله‌مان لایه‌نێکی ده‌رکردنی یاسایه. په‌رله‌مان ده‌توانێت چاو‌دێر بێت و یاسایێک هه‌یه بۆ قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی شوێنێکی دیکه بۆچی هه‌ڵه‌بجه قه‌ره‌بوو ناکرێته‌وه و ئه‌م جیاوازییه بۆ بکرێت.
سه‌رۆکی کۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه سه‌باره‌ت به ڕۆڵی کاریگه‌ری په‌رله‌مانتارانی کورد له‌باره‌ی هه‌ڵه‌بجه‌وه ڕای‌گه‌یاند: به ڕاشکاوی بڵێین په‌رله‌مانتارانمان ڕۆڵی باشیان گێڕاوه. ئه‌و یاسایانه‌ی که ئێستا ئێمه له‌سه‌ریان ده‌وه‌ستین و ده‌یکه‌ینه بنه‌مایێک بۆ قه‌ره‌بوو کردنه‌وه له ڕێگای ئه‌و به‌ڕێزانه‌وه و به په‌نجه و به قه‌ڵه‌می ئه‌وان داڕێژراوه به‌ڵام ئێمه ده‌مانه‌وێت دوای ده‌رکردنی یاساکان هه‌وڵیش بدرێت بۆ جێبه‌جێ کردنیان. ئه‌وان باسیان له‌وه‌ش کردوووه که له ناو په‌رله‌مانی عێراقدا که‌مینه‌ن و ده‌بێت له ناو خۆیاندا هاوکاری دروست بکه‌ن.
کۆبوونه‌وه‌یێکی دادگا تایبه‌ت به قوربانیانی هه‌ڵه‌بجه و به‌دواداچوونی سه‌رپێچییه‌کانی زیاتر له 20 کۆمپانیا و که‌سایه‌تیی عێراقی و بیانی هاوپه‌یوه‌ند به فرۆشتنی چه‌کی کیمیایی به ده‌وڵه‌تی به‌عس به‌ڕێوه‌چوو. لوقمان عه‌بدولقادر سه‌باره‌ت به‌و بابه‌ته و هه‌وڵه‌کانی په‌رله‌مانتارانی کورد له‌سه‌ر ئه‌و که‌یسه گوتی: ئه‌و بڕیارانه‌ی دراوه له په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر ئه‌ساسی بڕیاره‌کانی دادگه ده‌رکراوه که‌واته بنه‌مای یاسایی هه‌یه و دادگای باڵای تاوانه‌کانی عێراق ئه‌و تاوانبارانه‌ی ناساندوووه وه‌ک تاوانی جینۆسایدی گه‌لی کورد بۆیه نایه‌وێت دووباره که‌یسه‌که بچێته‌وه به‌رده‌م دادگا به‌ڵام ئێستا فرسه‌ته بۆ جێبه‌جێ کردنی بڕیاره‌کانی دادگه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment