به‌سێ هۆزات: هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌کانی تورکیا گرینگایه‌تییێکی زۆری بۆ کورد هه‌یه‌

به‌شی تورکیا- هاوسه‌رۆكی كه‌جه‌كه‌ ڕایده‌گه‌یه‌ینێت: هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كانی توركیا له‌ 31ی ئادار بۆ كورد له‌ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی گرنگتره‌ و به‌ بردنه‌وه‌ی كورد خۆسه‌پێنی و ده‌سه‌ڵاتی ئاكه‌په‌ به‌ره‌و له‌ناوچوون ده‌چێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به‌سێ هۆزات هاوسه‌رۆكی كۆما جڤاكێن كوردستان ڕایگه‌یاند: هاوپه‌یمانێتیی ئاكه‌په‌- مه‌هه‌په‌ له‌سه‌ر بنه‌مای سڕینه‌وه‌ی كورد پێكهاتوووه‌ و ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا له‌ یادی 100 ساڵه‌ی په‌یمانی لۆزاندا كه‌ ده‌ستكه‌وته‌كانی كوردی له ‌ناو برد ده‌یانه‌وێت لۆزانێكی نوێ بۆ سڕینه‌وه‌ی كورد بهێننه‌ ئاراوه‌.

ناوبراو گوتیشی: له‌ ئێستادا هه‌موو هه‌وڵێكی ئاكه‌په‌ بۆ ئه‌وه‌یه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كانی توركیا سه‌ر بكه‌وێت و به‌وه‌ش بناغه‌ی ڕژێمه‌ فاشیسته‌كه‌ی جێگیر بكات .

هاوسه‌رۆكی كه‌جه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد: ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا به‌ سه‌پاندنی قه‌یوم به ‌سه‌ر شاره‌وانییه‌ كوردییه‌كاندا ده‌یانویست ئه‌وه‌ی كورد به‌ده‌ستیهێناوه‌ لێی بسێننه‌وه‌ به‌ڵام بردنه‌وه‌ی كورد له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا جارێكی‌تر عه‌قڵییه‌تی خۆسه‌پێنی تێكده‌شكێنێت.

سه‌رچاوه‌: KNN

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 50918

Your Comment

You are replying to: .
captcha