بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شیروان میرزا ئەندامى لیژنەى دارایی پەرلەمانى عێراق بە خەندان-ى راگەیاند:وه‌كوو ئه‌ندامانى لیژنه‌ى دارایى پشتیوانى هه‌ر ڕێككه‌وتنێک ده‌كه‌ین له نێوان هه‌رێمى كوردستان و به‌غداد، به‌ڵام هه‌ر ڕێككه‌وتنێک بكرێت پێویسته له چوارچێوه‌ى یاساییدا بێت بۆ ئه‌وه‌ى بتوانرێت هه‌ر لایێک پابه‌ندى نه‌بێت له دادگا سكاڵاى له‌سه‌ر بكرێت، وه ڕێككه‌وتنه‌كه‌ش به ئاگاداریی په‌ڕله‌مان و خه‌ڵک بێت.
شیروان میرزا ئاماژه‌شى به‌وه‌ش كرد، ده‌بێت حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له ئاستێكى باڵا بێته سه‌ر خەت و گه‌ر كاتیش له به‌رژه‌وه‌ندى نه‌بێت ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غداد بكات و له‌به‌رامبه‌ردا ئه‌و پاره‌ى كه پێویستییه‌تى بۆ مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران و خه‌رجییه‌كانى له عێراق ده‌ستى بكه‌وێت، ئه‌وه گرنتى زیاتره گه‌ر ڕێككه‌وتن بكرێت عێراق پابه‌ند ده‌كات گه‌ر نه‌وتیش داببه‌زێت ناچاره قه‌رزیشى كردبێت پاره ڕه‌وانه‌ى هه‌رێمى كوردستان بكات.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment