بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وتەکانی ئەم ڕۆژانەی بەرپرسانی ئەمریکی سەبارەت بە گرنگایەتی پشتگیری کردن لە کوردەکانی سووریا پاش کشانەوەی هێزەکانی ئەو وڵاتە لە سووریا، بەرپرسانی تورکیای تووڕە کردووە. بەرپرسانی ئەمریکی لەم دواییانەدا پێچەوانەی وتەکانی ترەمپ، سەرۆک کۆماری ئەمریکا کە باسی لە کشانەوی خێرای هێزەکانی ئەمریکای کردبوو، جەخت دەکەنەوە لەسەر گرنگایەتیی پارستنی هێزە کوردەکان تەنانەت پاش کشانەوەی هێزەکانی وڵاتەکەیان.
مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا باسی لە گرنگایەتیی پێوەندیی ئەمریکا لەگەڵ کوردی سووریا کردووە و بە بلومبێرگی وتووە درێژەدان بە پێوەندیی ئەمریکا لەگەڵ کورد ستراتێژیی ئەمریکایە لە سووریا.
ناوبراو جەختی کردۆتەوە ئەمریکا ڕێگایێک بۆ پێوەندی لەگەڵ کوردەکانی سووریا دەدۆزێتەوە تا هەموو بەرژەوەندییەکانی وڵاتەکەی لەبەرچاو بگرێت.
پۆمپیۆ وتوویەتی پێوەندیی ئەمریکا لەگەڵ کوردی سووریا تەنها سەربازی نییە بەڵکوو لەباری دیپلۆماسییەوە پێوەندیمان لەگەڵیان هەیە چوونکە ئەمریکا دەرک بە گرنگیی کاری کوردەکانی سووریا دەکات و ڕێزی لێدەگرێت.
کوردەکانی سووریا لە ساڵی 2014وە وەکوو هێزی وشکێنیی ئەمریکا لەشەڕی داعش ڕۆڵیان گێڕاوە و بە پشتگیریی هاوپەیمانان نزیک بە یەک لەسەر چواری خاکی سووریایان لەژێر کونترۆڵی داعش دەرهێناوە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment