بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئیبراهیم كاڵن، وته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا رایگه‌یاند: "گەیشتووینەتە خاڵێک دوای دەورییەی ھاوبەش، پێویستە یەپەگە بەتەواوی له رۆژهه‌ڵاتی فورات و مه‌نبج بکشێتەوە و منبج رادەستی ھێزە خۆجێییەکان بکرێت".
ناوبراو هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند "ئەوەی زۆر گرنگە لێرەدا ئەو بابەتانەیە کە کاتێک دەکشێنەوە چی جێدەھێڵن و چۆن، چەکەکان وەردەگرێتەوە یان نا، چارەنووسی بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لەوێ چی بەسەر دێت و ئەمریکا ھاریکارییەکانی لەگەڵ یەپەگە کە ئیدی بۆ خۆیان تێچوویێکی زۆری ھەیە کەی و چۆن کۆتایی پێدەھێنرێت".
كاڵن ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو کە بەدڵنیاییەوە پاک کردنەوەی رۆژھەڵاتی فورات لە ھەموو چەکدارە تیرۆریستەکان و مەترسییەکان پەیوەستە بەو مەرجەوە".
ئیبراھیم کاڵن رونیشی كرده‌وه تورکیا وڵاتێکە کە گەورەترین ھەستیاری لەبارەی ئاسایشی گیان و ماڵی خەڵکی سڤیلی ئەوێ نیشان دەدات بە کوردەکانیشەوە، بەڵام ھیچ کەس چاوەڕوانی ئەوە لە تورکیا نەکات کە دڵنیایی بداتە ھیچ رێکخراوێک و بەھەر ھۆکارێک بێت شەرعییەتیان پێ بدات.
ئه‌و وتانه‌ی كاڵن وه‌ک ئاماژهیێكه بۆ لێدوانی جۆن بۆڵتن، راوێژكاری ئاسایشی نیشتیمانی ئه‌مه‌ریكا كه رایگه‌یاندبوو تاوه‌كوو دڵنیانه‌بنه‌وه له پاراستنی هێزه كوردییه‌كانی له سووریا كه شه‌ڕی داعشیان له‌گه‌ڵ كردوون له سووریا ناكشێنه‌وه.
سەرچاوە: ئانادۆڵۆ
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment