بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەباس یابر لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵدەریی مەعلوومەدا وتی سەربەخۆیی ناوەندە ئەمنییەکان دەبێت لە یەکەمایەتیی حکوومەتی نوێی عێراقدا بێت تاکوو ئەو ناوەندانە بتوانن بێ لایەن بن و دوور لە گوشاری حیزبی و سیاسی کار بکەن.
ناوبراو هەروەها داوا لە عادل عەبدولمەهدی دەکات کەسایەتی سەربەخۆ و ناحیزبی بۆ ناوندە ئەمنییەکان دەستنیشان بکات و بەو شێوەیە لە ململانێی سیاسی دووریان بخاتەوە.
عەباس یابر جەختی کردەوە کە ئەگەر وەزارەتی ناوخۆ و بەرگریی عێراق لەسەر بنەمای سیستەمی پشکبەندی لە وڵات هەڵبژێردرێن، ئەو وەزیرانە بەشێوەی بێ لایەنانە و دوور لە گوشاری حیزبی توانای بەڕێوەبردنی وەزارەتخانەکانیان نابێت.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment