بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فارس عیسا فارس عیسا سه‌رۆكی نوێنه‌رایه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌غدا به ماڵپه‌ڕى ناس نیووزى وتووه: بڕیار بوو پێش كۆتایی ئه‌مساڵ شاندێكی سیاسی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی به‌غدا بكات به‌ڵام واده‌ی ئه‌و سه‌ردانه گۆڕا، بڕیاره له‌سه‌ره‌تای ساڵی نوێ‌دا ئه‌و سه‌ردانه ئه‌نجام بدرێت.
ناوبراو وتیشی: سه‌ردانه‌كه به سه‌رۆكایه‌تی نێچرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت و بڕیاریشه نوێنه‌ری هه‌موو لایه‌ن و حیزبه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی تێدا بێت.
فارس عیسا ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم بۆ به‌غدا له چوارچێوه‌ی هه‌وڵه‌كانی پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر و بره‌ودانه به‌و لێكتێگه‌یشتن و رێككه‌وتنه‌ی كه له چه‌ند رۆژی رابردوودا له نێوان شاندی هه‌ردولا له به‌غدا ئه‌نجام درا.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment