هه‌ر دوو شاندی توركیا و ئه‌مریكا كۆ بوونه‌وه‌

به‌شی تورکیا- هه‌ر دوو شاندی توركیا و ئه‌مریكا به‌ سه‌رۆكایه‌تیی گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری توركیا و ڕاوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له‌ كۆشكی سپی، كۆ بوونه‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 8ی کانوونی دووهه‌می 2019 هه‌ر دوو شاندی تورکیا و ئه‌مریکا دیدار و دانووستانیان کرد و كۆبوونه‌وه‌كه‌ دوور له‌ چاوی كامێراكان له‌ كۆشكی كۆماری له‌ ئه‌نقه‌ره‌ به‌ڕێوه‌ چوو و دوو كاتژمێر و 10 خوله‌كی خایاند.

شاندی توركیا به‌ سه‌رۆكایه‌تیی ئیبراهیم كاڵن له‌ سه‌دات ئۆناڵ جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ و یوونس ئێمره‌ كارائۆسمانئۆغڵۆ جێگری وه‌زیری به‌رگری و جه‌ماله‌ددین چه‌لیک جێگری سه‌رۆكی میت و ژماره‌یێک به‌رپرسی په‌یوه‌ندیداری دیكه‌ پێكهاتبوون.

شانده‌كه‌ی ئه‌مریكاش به‌ سه‌رۆكایه‌تیی جۆن بۆڵتۆن پێكهاتبوون له‌ جۆزیف ده‌نفۆرد سه‌رۆک ئه‌ركانی سوپا و جێمس جیفری نوێنه‌ری تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌ هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعش و ژماره‌یێک به‌رپرسی په‌یوه‌ندیداری دیكه.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی ئه‌نادۆڵو

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 50898

Your Comment

You are replying to: .
captcha