به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕێکخراوی HRW له‌سه‌ر زاری ژماره‌یێک منداڵ و مێردمنداڵه‌وه بڵاوی کردوووه‌ته‌وه که ئه‌فسه‌رانی ئاسایش ئه‌شكه‌نجه‌یان داون به لێدان و به‌كارهێنانی ته‌زووی كاره‌با و زۆرێكیان پارێزه‌ریان نه‌بوووه و ڕێگه‌یان پێنه‌دراوه نووسراوی دانپێنانهكان بخوێننه‌وه كه ئاسایش بۆیان نوسیوون و به زۆر پێیان واژۆ كردوون.
جۆ بێكه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری داكۆكی كردن له مافه‌كانی منداڵ له هیومان رایتس وۆچ له‌وباره‌یه‌وه ڕایگهیاندوووه: دوای دوو ساڵ له به‌ڵێندان له‌لایه‌ن حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه بۆ لێكۆڵینه‌وه‌كردن له ئه‌شكه‌نجه‌دانی منداڵانی به‌ندكراو، هێشتا ئه‌م دیارده‌یه به شێوه‌یێكی ترسناک به‌رده‌وامه. ده‌بێت به‌رپرسانی كوردستان ده‌ستبه‌جێ ده‌ست هه‌ڵگرن له ئه‌شكه‌نجه‌دانی منداڵان و لێكۆڵینه‌وه له‌و كه‌سانه بكه‌ن كه له پشت ئه‌و كاره‌وه‌ن.
ڕێکخراوی چاودێریی مافه‌کانی مرۆڤ (هیومان رایتس وۆچ) له سه‌نته‌ری چاكسازی ژنان و منداڵانی هه‌ولێر له تشرینی دووه‌می (2018) چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ (20) مێردمنداڵ كردوووه كه ته‌مه‌نیان له نێوان (14) بۆ (17) ساڵدا بوووه و سه‌رجه‌میان یان سزادراو بوون یان تۆمه‌تبار بوون به بوونی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ داعش له‌گه‌ڵ سێ مێردمنداڵ كه تازه ئازاد كرابوون. ئه‌و سه‌نته‌ره كه له بهندیخانهیێک پێكدێت و به دیواری به‌رزی كۆنكرێتی و وایه‌ر ده‌وره دراوه یه‌كێكه له‌و سێ سه‌نته‌ره‌ی كه له هه‌رێمی كوردستانی عێراق بۆ به‌ندكردنی منداڵ به كار ده‌هێنرێت.
له كاتی سه‌ردانه‌كه‌ی هیومان رایتس وۆچ، ستافی سه‌نته‌ره‌كه ئاشکرایان کردوووه که 63 منداڵ له سه‌نته‌ره‌كه‌دا به تۆمه‌تی كاری په‌یوه‌ندیدار به تیرۆره‌وه به‌ندن و 43 منداڵیان سزادرا بوون. هه‌روه‌ها هیومان رایتس وۆچ چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ ستافی سه‌نته‌ره‌كه و كه‌سوكاری منداڵه‌كان و دوو كوڕی ته‌مه‌ن (18) ساڵ كردوووه كه ده‌ستگیر كرابوون و به‌ند كرابوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌که له کۆی 23 منداڵ 16 منداڵیان وتوویانه که ئه‌فسه‌رانی ئاسایش له كاتی لێكۆڵینه‌وه‌دا له بنكه‌كانی ئاسایش ئه‌شكه‌نجه‌یان داون به لێدانی هه‌موو جه‌سته‌یان به سۆنده و كێبڵی كاره‌بایی و دار.
سێ له مێردمنداڵه‌كان ئاشکرایان کردوووه که ئه‌فسه‌ران به ته‌زووی كاره‌با ئه‌شكه‌نجه‌یان داون. هه‌ندێكیتریان بۆ ماوه‌ی دوو سه‌عات به شێوازی دووپشكی له دواوه ده‌ستیان به‌ستراوه و ژماره‌یێک له منداڵه‌كان بۆ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێک ئه‌شكه‌نجه دراون تا ئه‌و كاته‌ی دانپێدانانیان كردوووه.
چوار مێردمنداڵی دیکه‌یان به ڕێکخراوه‌که‌یان وتوووه: ئاسایش له كاتی لێكۆڵینه‌وه‌دا هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌شكه‌نجه‌دانیان لێكردوون.
مێردمنداڵێكی (17) ساڵیش وتوویه‌تی که ئه‌فسه‌ری لێكۆڵه‌ره‌كه‌ی پێیوتوووه: "ئه‌گه‌ر ڕاستییه‌كه‌مان پێنه‌ڵێی، ئه‌وا كوڕه‌كان بانگ ده‌كه‌م بێن لێتبهن و ئێسقانه‌كانت بشكێنن."
هه‌ندێک له منداڵه‌كان به ڕێکخراوه‌که‌یان وتوووه كه په‌یوه‌ندیان به داعشه‌وه كردوووه و كاریان له‌گه‌ڵ كردوون و مه‌شقی سه‌ربازی و ئایینی‌یان له‌لایه‌ن داعشه‌وه پێكراوه، یه‌كێكیان وه‌ک شۆفێر یهكێكیتر وه‌ک چێشت لێنه‌ر. ته‌نها یه‌كێكیان وتی كه له دژی هێزه سه‌ربازییه‌كانی عێراق له پارێزگای نه‌ینه‌وا به‌شداری شه‌ڕی كردوووه. هه‌ندێكیتریان وتیان که هیچ تێوه‌گلانێكی شه‌خسیان به داعشه‌وه نه‌بوووه به‌ڵام ئه‌ندامی خێزانیان له ناو داعشدا بوووه و هیومان ڕایتس وۆچ نه‌یتوانی سه‌ربه‌خۆیانه شێواز و قه‌باره‌ی تێوه‌گلانی ئه‌م مێرمنداڵانه به داعشه‌وه هه‌ڵسه‌نگێنێ.
هیومان رایتس وۆچ ئاشکرای کردوووه؛ سه‌رجه‌م ئه‌و مێردمنداڵانه‌ی چاوپێكه‌وتنیان له‌گه‌ڵ كراوه دانپێدانانیان كردبوو جگه له یه‌كێكیان نه‌بێت، به وته‌ی به‌شێکیان چاریان نه‌بوووه و ئه‌شكه‌نجه دراون و ژمارهیێكیشیان ناچار بوون درۆ بکه‌ن.
مێردمنداڵێكی ته‌مه‌ن (16) ساڵ وتی: ''نووسراوی دانپێنانهكهم ده‌ڵێ كه بۆ ماوه‌ی 16 ڕۆژ په‌یوه‌ندیم به داعشه‌وه كردوووه به‌ڵام له ڕاستیدا به هیچ شێوه‌یێک په‌یوه‌ندیم پێوه نه‌كردوون و ناچار بووم بڵێم وابوووه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌شکه‌نجه‌دانه‌که بوهستنم."
زۆرێک له منداڵه‌كان دانیان به‌وه داناوه كه ئه‌فسه‌رانی لێكۆڵه‌ر پێیان وتوون چی بڵێن بۆ دانپێنانهكانیان. ''یه‌كه‌م جار وتیان كه ده‌بێت بڵێم له‌گه‌ڵ داعش بووم وتم باشه،'' ئه‌مه وته‌ی كوڕێكی ته‌مه‌ن 16 ساڵ بوو، ''پاشان وتیان كه ده‌بێت بڵێم بۆ ماوه‌ی سێ مانگ له‌گه‌ڵ داعش كارم كردوووه، پێم وتن له‌گه‌ڵ داعش نه‌بووم به‌ڵام وتیان نا ده‌بێت بڵێم له‌گه‌ڵ داعش بووم، دوای دوو سه‌عات له لێكۆڵینه‌وه و ئه‌شكه‌نجه‌دان ڕازی بووم به ئیعتراف كردن".
سه‌رجه‌م مێردمنداڵه‌كان ڕایانگهیاندوووه: ڕێگه‌یان پێنه‌دراوه نووسراوی دانپێنانهكان بخوێننه‌وه كه ئاسایش بۆی نووسیون و ناچاریان كردوون به واژۆكردنی، زۆرێكیان دوای خوێندنه‌وه‌ی دانپێنانهكان له دادگادا زانیویانه چی تێدا نووسراوه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌که؛ پێنج منداڵ به دادوه‌ری لێكۆڵه‌ریان وتوووه كه له ژێر ئه‌شكه‌نجه‌دا ئیعترافیان كردوووه به‌ڵام دادوه‌ره‌كان وته‌كانیان پشتگوێ خستوون و مێرمنداڵه‌كان وتوویانه ده‌ستگیركراو به تۆمه‌تی تیرۆر ده‌هێنرێته به‌رده‌م دادوه‌ری لێكۆڵه‌ر و پاشان دادوه‌ری لێكۆڵه‌ر فه‌رمانی گواستنه‌وه‌ی گومان‌لێكراو بۆ بهندیخانهیێک ده‌دات تا كاتی دادگایی كردنی له به‌رده‌م پانێڵێكی سێ دادوه‌ریدا.
به‌رپرسانی ڕێکخراوی چاودێریی مافی مرۆڤ ده‌ڵێین: ''زۆرێک له‌م منداڵانه به‌هۆی جه‌نگ و پێشێلكارییه‌كانی داعشه‌وه تووشی ترس و دڵه‌ڕاوكێ بوون و له‌بری به‌دیهێنانی دادپه‌روه‌ری بۆیان، ئه‌شكه‌نجه و دانپێدانانی به‌زۆر ته‌نها نه‌هامه‌تییه‌كانیان زیاد ده‌كات و ڕقی زیاتر له ناخیاندا ده‌چێنێت."
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment