به‌رهه‌م ساڵح و ئه‌یاد عه‌لاوی کۆ بوونه‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رۆک کۆماری عێراق له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی هاوپه‌یمانیی نیشتیمانی کۆ بوویه‌وه‌ و له‌ دیداره‌که‌دا هه‌ر دوو لا جه‌ختیان له‌سه‌ر پێویستی خستنه‌گه‌ڕی هه‌وڵه‌کان بۆ پته‌وکردنی پێگه‌ی عێراق کرده‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆک کۆماری عێراق له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرای كردوووه که‌‌ ڕۆژی دووشه‌ممه‌ 7-1-2019 به‌رهه‌م ساڵح له‌ به‌غداد پێشوازی كرد له‌ د. ئه‌یاد عه‌لاوی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیی نیشتمانی.

له‌و دیداره‌دا و له ‌چوارچێوه‌ی چاوپێكه‌وتنی سه‌رۆک كۆمار له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ سیاسییه‌كان، گرنگیی هه‌ماهه‌نگیی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان بۆ پشتیوانی كردنی ئاسایش و ئارامی و پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كان و پێشكه‌ش كردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان بۆ هاووڵاتییان گفتوگۆی له‌باره‌وه‌ كرا به‌تایبه‌ت له‌ ڕێگه‌ی دانان و كارپێكردنی یاسا په‌یوه‌ندیداره‌كانه‌وه.

هه‌ر له‌و دیداره‌دا پێویستی خستنه‌گه‌ڕی هه‌وڵه‌كان بۆ پته‌وكردنی پێگه‌ی عێراق له‌ ڕووی ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تییه‌وه‌ دووپات كرایه‌وه‌.

سه‌رچاوه‌: میدیاکانی هه‌رێمی کوردستان

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 50890

Your Comment

You are replying to: .
captcha