فۆڕن پۆڵسی‌: په‌یوه‌ندییه‌کانی تورکیا- واشنتۆن به‌ره‌وپێشچوون به‌خۆوه‌ ده‌بینێت

به‌شی جیهان- گۆڤاری‌ فۆڕن پۆڵسیی‌ ئه‌مه‌ریكی‌ باس له‌وه‌ ده‌کات که‌ له‌ دوای بڕیاره‌كه‌ی‌ تره‌مپ بۆ كشانه‌وه‌ له‌ سووریا په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ توركیا و واشنتۆن به‌ره‌وپێشچوونی‌ به‌خۆوه‌ بینیوه‌‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، گۆڤاری فۆرن پۆڵسیی ئه‌مریکی ڕاپۆرتێكی‌ بڵاو كردوووه‌ته‌وه‌ به‌ ناونیشانی‌ "توركیا ڕاست ناكات له‌ دژایه‌تی كردنی‌ داعشدا" و له‌ ڕاپۆرته‌که‌یدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات که‌ ئه‌و گۆڕانكارییه‌ی‌ له‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ نێوان ئه‌و دوو وڵاته‌ هاتوووه‌ته‌ كایه‌وه‌، ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ بڕیاره‌كه‌ی‌ واشنتۆن له‌ كشانه‌وه‌ی‌ هێزه‌ سه‌ربازییه‌كانی‌ له‌ سووریا كه‌ ئه‌وه‌ش وای كردوووه‌ ناوچه‌كه‌ بۆ سه‌رۆكی‌ توركیا به‌جێ بهێڵرێت كه‌ پێشتر و به‌هۆی‌ شه‌ڕی‌ داعشه‌وه‌ دۆخه‌كه‌ له‌و ناوچه‌یه‌دا ئاڵۆزی‌ به‌خۆوه‌ بینی‌ له ‌نێوان توركیا و ئه‌مه‌ریكا.

به‌پێی‌ گۆڤاره‌كه‌، پێ ناچێت ئه‌ردۆغان پابه‌ند بێ به‌ به‌ڵێنه‌كانییه‌وه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا واده‌رده‌كه‌وێت ئه‌مه‌ریكا و توركیا ناكۆكییه‌كانیان چاره‌سه‌ر كردبێت سه‌ره‌ڕای‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان له‌ سووریا هاوته‌ریب نین.

فۆڕن پۆڵسی‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ كردوووه‌ که‌ تورکیا بۆ تاكه‌ رۆژێكیش شه‌ریک نه‌بوون له‌ ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ دژی‌ ئێران به‌ڵكوو به‌شداریش بوون له‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ كاریگه‌ریی سزاكانی‌ ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر ئێران له ‌ماوه‌ی‌ سه‌رۆكایه‌تیی‌ باراک ئۆبامادا. هاوكات ئیداره‌ی‌ ئه‌مه‌ریكا پێی‌ وایه‌ له ڕێی‌ كشانه‌وه‌ له‌ سووریا و به‌جێهێشتنی‌ (یه‌په‌گه‌)وه‌، واشنتۆن توركیا له‌ بازنه‌ی‌ ئێران دوور ده‌خاته‌وه‌ و به‌ره‌و لای‌ خۆی‌ ڕایده‌كێشێت و ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆی‌ هاندانی‌ ئه‌ردۆغان بۆ ئه‌وه‌ی‌ ببێته‌ هاوبه‌ش له‌ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ دژی‌ ئێران.

له‌ ماوه‌ی‌ ڕابردووشدا دۆناڵد تره‌مپ پاش ئه‌وه‌ی‌ ئاماژه‌ی‌ به‌ كۆتایی هاتنی‌ شه‌ڕی‌ دژی‌ داعش كرد، دواتر ئه‌و لێدوانه‌ی‌ ڕاست کرده‌وه‌ و وتی‌: توركیا ئه‌ركی‌ دژایه‌تیی‌ داعش ته‌واو ده‌كات، وه‌ک زانراویشه‌ توركیا به‌وه‌ ناسراوه‌ كه‌ هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ له‌ سیاسه‌ته‌كانیدا به‌دی‌ ده‌كرێت له ‌ئاست شه‌ڕی‌ داعش له‌ ساڵی‌ (2014)دا و له‌و كاته‌ی‌ ئۆباما شه‌ڕی‌ دژی‌ داعشی‌ ده‌كرد، توركیا پێی‌ وابوو باشترین ڕێگه‌چاره‌ بریتییه‌ له‌ گۆڕینی‌ حکوومه‌تی سووریا به‌ڵام ساڵێک دواتر توركیا ڕای‌گه‌یاند كه‌ كاری‌ له‌پێشینه‌ی‌ ئه‌وان بریتییه‌ له‌ شه‌ڕ دژی‌ كورد و له‌سه‌ر ئه‌رزی‌ واقیعدا به‌شدار نه‌بوو له‌ شه‌ڕ دژی‌ داعش.

له‌ كۆتاییی‌ ڕاپۆرته‌كه‌دا هاتوووه‌: پێشتر ترس و نیگه‌رانییه‌ هه‌میشه‌یییه‌كانی‌ توركیا بریتی‌ بوو له‌ تێكدان و ڕووخانی‌ ناوچه‌ی‌ خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری‌ كوردی‌ له‌ سووریا هه‌ر بۆیه‌ كشانه‌وه‌ی‌ هێزه‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكا ده‌بێته‌ پرۆسه‌یێک بۆ لابردنی‌ كۆسپی‌ گه‌وره‌ی‌ به‌رده‌م تورک له‌ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یان دژی‌ كورد و هه‌موو ئه‌مانه‌ش وا ده‌كه‌ن باوه‌ڕ به‌وه‌ بكرێ كه‌ توركه‌كان هیچ گرنگییێک به‌ داعش ناده‌ن به‌ڵكوو درێژه‌ به‌ شه‌ڕی‌ خۆیان ده‌ده‌ن دژ به‌ كورد.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 50886

Your Comment

You are replying to: .
captcha