به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له توویتێكدا نوێنه‌رایه‌تی تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوووه‌كان بۆ سووریا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی توویته‌ردا به هه‌ر دوو زمانی ئینگلیزی و عه‌ره‌بی ناوه‌ڕۆكی په‌یامه‌كه‌ی پیده‌رسنی بڵاو كرده‌وه كه ڕۆژی دووشه‌ممه 7ی کانوونی دووهه‌می 2019 یه‌كه‌م ڕۆژی بوو له‌و پۆسته و له په‌یامه‌كه‌یدا هاتوووه: "خۆشحاڵم كه بتوانم ئه‌ركی نوێم بۆ خزمه‌ت كردن به گه‌لی سووریا و چه‌سپاندنی ئاشتی و سه‌قامگیری له‌و وڵاته به‌كار بهێنم."
پیده‌رسن به‌ڵێنیشی دا که "هه‌موو هه‌وڵه‌كانی له‌پێناو دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێكی ئاشتییانه و جێبه‌جێ كردنی بڕیاری ژماره 2254ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی بخاته گه‌ڕ."
پیده‌رسن جه‌ختی كرده‌وه: "له‌سه‌ر ئاستێكی فراوان له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان چ له ناوخۆ یانیش ده‌ره‌وه‌ی سووریا ده‌ست به ڕاوێژ ده‌كات."
ڕۆژی دووشه‌ممه 7ی کانوونی دووهه‌می 2019 یه‌كه‌م ڕۆژی ده‌ستبه‌كاربوونی پیده‌رسن بوو له شوێنی ستیڤان دیمستۆرا نێردراوی تایبه‌تی پێشووی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوووه‌كان بۆ سووریا.
سه‌رچاوه: K24
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment