به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، لێكۆڵه‌رانی زانكۆی زویریخ رۆبۆتێكیان دروست كردوووه كه تایبه‌ته به به‌هاناوه‌چوونی قوربانیانی بوومه‌له‌رزه و كاره‌ساته‌كان و ئامێره‌كه به شێوه‌یێک دیزاین كراوه به زوویی بتوانێت بچێته ناو بینا داڕماوه‌كان و كار بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه بكات له ناو بیناكان گیریان خواردوووه.
ڕۆبۆته‌كه به سیسته‌مێكی پێشكه‌وتوو كار ده‌كات و چه‌ند كامێرایێكی له‌سه‌ره و ده‌توانێت به كون و كه‌له‌به‌ره‌كان بڕوات و خۆی بۆ ئه‌و شوێنانه‌ش بگونجێنێت كه كاری گه‌ڕانی تێدا ده‌كات.
ده‌یڤید ڤالانكه یه‌كێک له دیزاینه‌رانی ئه‌م ئامێره ده‌ڵێت: كاتێک له كون و كه‌له‌به‌ر و شوێنه تهنگهڵهكاندا كارمان ده‌كرد، بیری ئه‌وه كه‌وته‌وه كه ئامێرێكی وا دروست بكه‌ن تا له دیارده سروشتییه‌كانی وه‌ک زه‌ویله‌رزه بهتایبهتدا هاوكاریان بێت و بتوانێت به تێپه‌ڕین به نێو كون و كه‌له‌به‌ره بچووكه‌كاندا زیانلێكهوتووان و برینداران له ژێر دار و دیواره ڕووخاوه‌كاندا ڕزگار بكات.
ڤالانكه ده‌شڵێت: تایبهتمهندییێكیتری ئه‌و ئامێره ڕۆبۆتییه ئه‌وه‌یه که به خێرایی كون و كه‌له‌به‌ره‌كان ئاشكرا بكات و له‌گه‌ڵیان خۆی ده‌سازێنێت كه ئه‌و ئامێره مهكینهیێک به باڵه‌كانییه‌وه به‌ستراوه و ئاراسته‌ی ده‌كات و به خێرایی به‌پێی هه‌لومه‌رجه‌كان خۆی ده‌گۆڕێت.
سه‌رچاوه: شارپرێس
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment