به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عه‌باس علێوی كازم په‌رله‌مانتاری هاوپه‌یمانیی سائیروون له په‌رله‌مانی عێراق سه‌باره‌ت به سه‌ردانی په‌رله‌مانتارانی عێراقی بۆ ئیسرائیل ڕای‌گه‌یاند که ئه‌وان هه‌واڵه‌كه‌یان له ڕێی په‌یجه‌كانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه به‌رچاو كه‌وتوووه. هه‌واڵه‌كه تا ئێستا شیاوی ئه‌وه‌یه ڕاست بێت و شیاوی ئه‌وه‌شه به درۆ بخرێته‌وه، ئه‌مه‌ش به‌و پێیه‌ی زۆرێک له‌و په‌رله‌مانتارانه كه ئێمه په‌یوه‌ندیمان پێوه‌كردوون ڕه‌تیان كردۆته‌وه و بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كه‌یان به هه‌وڵێک بۆ ناوزڕاندن وه‌سف كردوووه.
په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی سائیروون ده‌شڵێت: "به‌بێ ڕه‌چاوكردنی هیچ شتێک پێویسته له‌وباره‌یه‌وه په‌رله‌مان لیژنه‌یێک بۆ لێكۆڵینه‌وه پێكبهێنێت و له ورده‌كاریی بابه‌ته‌كه بكۆڵێته‌وه چوونكه ئه‌وان نوێنه‌رانی گه‌لی عێراقن و ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ش گه‌ر ڕێگه به تێپه‌ڕاندنی بدرێت مه‌ترسیداره."
علێوی كازم سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستی هاوپه‌یمانیی سائیروونیش وتی: "ئێمه وه‌ک سائیروون پێمان وایه که ئه‌مریكا و ئیسرائیل دوو لایه‌نی ناپه‌سه‌ندن و ناكرێت ته‌نانه‌ت له ئاهه‌نگ و دانیشتنه‌كاندا له‌گه‌ڵیاندا بن و لێیان نزیک ببنه‌وه و چاوپێكه‌وتنیان له‌گه‌ڵ بكه‌ن، چ جای ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانتاران سه‌ردانی ئیسرائیل بكه‌ن كه به بڕوای ئێمه گه‌ر ئه‌و هه‌واڵه ڕاست بێت كێشه‌یێكی گه‌وره‌مان بۆ دروست ده‌كات."
ناوبراو گوتیشی: ئێمه په‌یوه‌ندییان به زۆربه‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌وه كردوووه كه ناوییان له‌وباره‌یه‌وه هاتوووه به‌ڵام له قسه‌كانیاندا ئاماژه‌یان به ناڕاستی باسه‌كه كردوووه و وه‌ک پڕوپاگه‌نده‌یێک له‌لایه‌ن سوپا ئه‌لیكترۆنییه‌كان به مه‌به‌ستی ناوزڕاندن و سووكایه‌تی پێكردنی سیاسییه‌كان له قه‌ڵه‌میان داوه."
پێشتر ئیدی كۆهین نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووسی ئیسرائیلی ناوی چه‌ند كه‌سێتی و په‌رله‌مانتارێكی عێراقی خستبوووه ڕوو كه له چوارچێوه‌ی وه‌فدێكدا سه‌ردانی ئیسرائیلیان كردوووه.
كۆهین له توویتێكیدا له‌سه‌ر تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی توویته‌ردا بڵاوی كردۆته‌وه: "ئه‌حمه‌د جبووری ئه‌حمه‌د جربا و عه‌بدولڕه‌حمان لوه‌یزی نوێنه‌رانی سوننه‌كانی نه‌ینه‌وا و خالید مه‌فره‌جی له پارێزگای كه‌ركووک و عالیه نوسه‌یف وه‌ک نوێنه‌ری شیعه سه‌ردانی ته‌لئه‌بیبیان كردوووه."
کۆهین له کۆتاییدا باس له‌وه‌ش کردبوو که دڵنیایه له‌وه‌ی هه‌موو ئه‌وانه‌ی ناوی هێناون حا‌شا له سه‌ردانه‌كه‌یان ده‌كه‌ن بۆ ئیسرائیل.
سه‌رچاوه: خه‌ڵک
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment