منداڵێكی دیكه‌ی ونبووی هه‌ڵه‌بجه‌ دۆزرایه‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی هه‌ڵه‌بجه دۆزینه‌وه‌ی منداڵێكی ونبووی ئه‌و شاره‌ی له‌ وڵاتی ئێران ڕاگه‌یاند.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، لوقمان عه‌بدولقادر سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ لێدوانێكدا بۆ نه‌وا دۆزینه‌وه‌ی منداڵێكی ونبووی هه‌ڵه‌بجه‌ی ڕاگه‌یاند.

ناوبراو باسی له‌وه‌ش كرد: ئه‌و منداڵه‌ ونبوووه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ ناوی "محه‌مه‌د ئه‌مین"ه‌ و له‌ شاری قوم له‌ ئێران نیشته‌جێ بوووه‌، هه‌روه‌ها خوێندنی ته‌واو كردوووه‌ و هاوسه‌رگیریی كردوووه‌ و ئه‌و كاته‌ی له‌ ئێران له‌ خێزانه‌كه‌ی دابڕاوه‌ ته‌مه‌نی حه‌وت مانگ بوووه‌.

لوقمان عه‌بدولقادر ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه‌ محه‌مه‌د ڕۆژی دووشه‌ممه‌ له‌ دادگای هه‌ڵه‌بجه‌ وته‌ی لێوه‌رگیراوه‌ و ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ده‌نێردرێ بۆ شاری سلێمانی به ‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی نموونه‌ی پشكنین و دواتر ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ وڵاتی ئێران تا ته‌واو بوونی كاری دادگا و دۆزینه‌وه‌ی خێزانه‌كه‌ی.

سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی هه‌ڵه‌بجه‌ هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد: ئه‌و به‌ڵگانه‌ی محه‌مه‌د خستوونیه‌ ڕوو به‌هێزن و له‌ لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئێران و عێراق و هه‌روه‌ها نوێنه‌رایه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێم له‌ تاران پشتڕاست كراونه‌ته‌وه‌ به‌ڵام دواجار پشكنین و بڕیاری دادگا بابه‌ته‌كه‌ یه‌كلایی ده‌كاته‌وه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 50878

Your Comment

You are replying to: .
captcha