ئێران ئاماده‌یه‌ له‌ ڕێگه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌وه‌ گاز بۆ هه‌رێم بنێرێت

به‌شی ئێران/ کوردی- به‌رپرسی په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌ ئابوورییه‌کانی ئێران و عێراق ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات که‌ ئێران ئاماده‌یه‌‌ له‌ ڕێگه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌وه‌ گاز بۆ هه‌رێمی کوردستان هه‌نارده ‌بکات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، حه‌سه‌ن دانایی له‌ کۆبوونه‌وه‌ی ئابووری پارێزگای سنه‌ ڕایگه‌یاند: دوو هێڵی گواستنه‌وه‌ی گازیان بۆ عێراق له‌ حاڵه‌تی ئاماده‌باشیدایه‌ که‌ ده‌توانێت 25 ملیۆن مه‌تری سێجا بۆ عێراق گاز هه‌نارده‌ بکات.

ناوبراو ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند که‌ ئه‌وان ئاماده‌ن په‌ره‌ به‌ هه‌نارده‌کردنی گاز بده‌ن بۆ عێراق و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا ئاماده‌ن له ‌ڕێگه‌ی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌وه‌ گاز بۆ هه‌رێمی کوردستان هه‌نارده‌ بکه‌ن.

حه‌سه‌ن دانایی گوتیشی: له‌ هه‌ر سێ خاڵی شه‌له‌مچه‌ و فه‌که‌ و کرماشانه‌وه هه‌زار و 300 مێگاوات کاره‌با هه‌نارده‌ی عێراق ده‌کرێت و ئێستا له‌ سنووری مه‌ریوان و ته‌مه‌رچینیشه‌وه‌ ئاماده‌ییی هه‌نارده‌کردنی کاره‌بایان هه‌یه.

ناوبراو ‌سه‌باره‌ت به‌ که‌رتی گه‌شتیاریش ڕای‌گه‌یاند: له‌ ساڵی ڕابردوودا زیاتر له‌ سێ ملیۆن هاووڵاتی عێراقی سه‌ردانی ئێرانیان کردوووه‌ و به‌ پێچه‌وانه‌شه‌وه‌ سێ ملیۆن هاووڵاتی ئێرانیش سه‌ردانی عێراقیان کردوووه‌ که‌ یارمه‌تی باشی هه‌ر دوو وڵات ده‌دات له‌ ڕووی گه‌شه‌ی ئابوورییه‌وه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 50861

Your Comment

You are replying to: .
captcha