به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، فه‌ریق ڕوكن جه‌بار یاوه‌ر ئه‌مینداری گشتیی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به SNNی ڕاگه‌یاند: "هه‌موو دوو هه‌فته جارێک له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری وڵاتانی هاوپه‌یمان باس له مه‌ترسییه‌كانی زیادبوونی شانه نوستوووهكانی گرووپی تیرۆریستی داعش ده‌كه‌ین به‌تایبه‌ت دوای به‌یاننامه‌كه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی له كۆتاییی ساڵی 2017 كه باسی له كۆتایی هاتنی گرووپی تیرۆریستیی داعش كرد، له كاتێكدا ئێمه پێمانوابوو له ناو شاره گه‌وره‌كان كۆتایی هاتوووه به‌ڵام بنبڕ نه‌كراون."
ناوبراو نایشارێته‌وه كه جموجۆڵه‌كانی داعش ڕوویان له زیادبوون كردوووه و ده‌شڵێت: "ئه‌و جموجۆڵه‌ش به‌هۆی دروست بوونی بۆشایییه له نێوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق به‌تایبه‌ت له ناوچه دابڕێندراوه‌كان و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش چه‌ند جارێک باسمان كردوووه ده‌بێت میكانیزمێک هه‌بێت بۆ دروست بوونی هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ سوپا و تا ئێستاش وه‌زاره‌تی به‌رگری به‌پیری ئه‌و پلان و داواكارییه‌وه نه‌هاتوووه."
ئه‌مینداری گشتیی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه سه‌باره‌ت به به‌رنامه و پلانیشیان بۆ ڕێگری كردن له زیادبوونی مه‌ترسییه‌كان وتی: "بڕیاره له‌گه‌ڵ لیژنه‌كانی وه‌زاره‌تی به‌رگری كۆبوونه‌وه بكه‌ین و له‌و كۆبوونه‌وانه‌شدا جگه له خستنه‌ڕووی مه‌ترسییه‌كان تاوتوێی ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌ش له ناوچه دابڕێندراوه‌كان ده‌كه‌ین."
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment