به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عه‌لی شه‌ممه‌ری جێگری سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی مافه‌كانی مرۆڤی عێراق ڕایگه‌یاندوووه: به‌پێی دوایین ئاماری كۆمیسیۆنه‌كه و ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی تا ئێستا 2 ملیۆن ئاواره‌ی ناوخۆی عێراق نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه ناوچه‌كانیان و ئه‌و ژمارانه‌ی له‌لایه‌ن حكوومه‌ت و وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانه‌وه سه‌باره‌ت به ژماره‌ی ئاواره‌كان بڵاو ده‌كرێنه‌وه ورد و دروست نین.
هاوكات شه‌ممه‌ری ڕه‌خنه‌ی توندی ئاراسته‌ی حكوومه‌ت كردوووه و ڕایگه‌یاندوووه: ئه‌و هاوكاری و خزمه‌تگوزارییانه‌ی له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه بۆ خێزانه ئاواره‌كان دابین ده‌كرێت به‌پێی پێویست نییه و ئاوه‌دان نه‌كردنه‌وه‌ی ناوچه ڕزگاركراوه‌كان و نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری و هه‌لی كاریشی له‌و ناوچانه‌دا به هۆكاری سه‌ره‌كیی نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان ناو بردوووه.
سه‌رچاوه: خه‌ڵک
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment