به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی یه‌کشه‌ممه 6ی کانوونی دووهه‌می 2018 ماوه‌ی زیاتر له دوو کاتژمێر له به‌رزاییه‌کانی چیای دێل و خواکوڕک شه‌ڕێکی توند له نێوان په‌که‌که و سوپای تورکیا دروست بوو.
سوپای تورکیا له ڕێگه‌ی هه‌لیکۆپته‌ره‌وه بۆردومانی ناوچه‌که‌ی کرد و چه‌کی بچووکیش له شه‌ڕه‌که‌دا ده‌نگی ده‌بیسترێت.
به‌هۆی شه‌ڕه‌که‌وه زیانێکى زۆر به گوندنشینانى ناوچه‌که گه‌یشتوووه و به‌شێک له گونده‌کانی سنووره‌که ماڵه‌کانیان به‌جێهێشتووه.
له ساڵی ڕابردوووه‌وه سوپای توركیا چه‌ند بنکه‌یێکی له سنووری برادۆست جێگیر کردوووه و له‌و کاته‌شه‌وه تا ئێستا چه‌ندین جار شه‌ڕ و پێکدادان له نێوان گه‌ریلاکانی په‌که‌که و سوپای تورکیا له‌و ناوچه‌یه ڕووی داوه و به‌و هۆیه‌شه‌وه زیانی گیانی و ماددی به‌ر هه‌ردوولا که‌وتوووه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment