شه‌ڕ و پێکدادانی توند له‌ نێوان سوپای تورکیا و په‌که‌که‌ ڕووی دا

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- شه‌ڕ و پێکدادانى توند له‌ نێوان سوپاى تورکیا و گه‌ریلاکانى په‌که‌که‌ له‌ ناوچه‌ى برادۆست ڕووی دا و به‌پێى زانیارییه‌کان زیانێکى زۆر به‌ گوندنشینانى ده‌ڤه‌ره‌که‌ گه‌یشتوووه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ 6ی کانوونی دووهه‌می 2018 ماوه‌ی زیاتر له‌ دوو کاتژمێر له‌ به‌رزاییه‌کانی چیای دێل و خواکوڕک شه‌ڕێکی توند له‌ نێوان په‌که‌که‌ و سوپای تورکیا دروست بوو.

سوپای تورکیا له‌ ڕێگه‌ی هه‌لیکۆپته‌ره‌وه‌ بۆردومانی ناوچه‌که‌ی کرد و چه‌کی بچووکیش له‌ شه‌ڕه‌که‌دا ده‌نگی ده‌بیسترێت.

به‌هۆی شه‌ڕه‌که‌‌وه‌ زیانێکى زۆر به‌ گوندنشینانى ناوچه‌که‌ گه‌یشتوووه‌ و به‌شێک له‌ گونده‌کانی سنووره‌که‌ ماڵه‌کانیان به‌جێهێشتووه‌.

له‌ ساڵی ڕابردوووه‌وه‌ سوپای توركیا چه‌ند بنکه‌یێکی له‌ سنووری برادۆست جێگیر کردوووه‌ و له‌و کاته‌شه‌وه‌ تا ئێستا چه‌ندین جار شه‌ڕ و پێکدادان له ‌نێوان گه‌ریلاکانی په‌که‌که‌ و سوپای تورکیا له‌و ناوچه‌یه‌ ڕووی داوه‌ و به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ زیانی گیانی و ماددی به‌ر هه‌ردوولا که‌وتوووه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 50847

Your Comment

You are replying to: .
captcha