داعش له‌ مووسڵ په‌لاماری هێزه‌ ئه‌منییه‌كان ده‌دات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- له‌ سنووری شارۆچكه‌ی گیاره‌ی سه‌ر به ‌مووسڵ، تیرۆرستانی داعش هێرش ده‌كه‌نه‌ بازگه‌یێكی پۆلیسی عێراق و كوژراو و برینداری لێده‌كه‌وێته‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، نه‌قیب محه‌مه‌د جاسم له‌ هێزه‌كانی پۆلیسی مووسڵ ڕای‌گه‌یاندوووه‌: "له ‌گوندی حودی سه‌ر به‌ شارۆچكه‌ی گیاره‌ ژماره‌یێک تیرۆریستی داعش هێرشیان كردوووه‌ته‌ سه‌ر بازگه‌یێک و دوو پۆلیسیان كوشتوووه‌."

ناوبراو ڕوونیشی کردۆته‌وه‌ که‌ چه‌کدارانی داعش له‌و هێرشه‌دا پۆلیسێكی‌تریان ڕفاندوووه‌ و به‌ره‌و شوێنێكی نادیار هه‌ڵاتوون.

سه‌رچاوه‌: PUK media

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 50840

Your Comment

You are replying to: .
captcha