هه‌سه‌ده‌ 5 ئەندامی داعش ده‌ستگیر ده‌كات

بەشی سووریا- هەسەدە رایگه‌یاند "پێنج ئه‌ندامی داعشی هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی بیانییان له ‌كاتێكدا ده‌ستگیر كردووه‌، كه‌ بۆسه‌یان بۆ كاروانی ئاواره‌كان له‌ دێرزووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا دانابوو".

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ناوه‌ندی راگه‌یاندنی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات له‌ به‌یاننامه‌یێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا "له‌م چه‌ند رۆژه‌ی دواییدا و له ‌كاتێكدا كه‌ ژماره‌یێكی زۆری خه‌ڵكی دێرزوور هه‌وڵ ده‌ده‌ن له‌ ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعش به‌ره‌و ناوچه‌ ئارامه‌كان رابكه‌ن، كه‌ چه‌كدارانی داعش هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر كاروانی ئاواره‌كان چڕ كردووه‌ته‌وه‌".

هه‌وره‌ها دووپاتی كرده‌وه‌ دوای ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی هه‌سه‌ده‌ له‌ رێگه‌ی پرۆسه‌كانی چاودێری كردنی به‌رده‌وامیانه‌وه‌ دڵنیا بوونه‌ته‌وه‌‌، كه‌ ژماره‌یێک چه‌كداری داعش بۆسه‌یان بۆ كاروانێكی ئاواره‌كان داناوه‌ و به‌نیاز بوون هێرشیان بكه‌نه‌ سه‌ر، هێزه‌كانیان توانیویانه‌ له‌ 30 مانگی رابردوو 5 چه‌كداری داعشی هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی ئه‌مه‌ریكی، ئیرله‌ندی و پاكستانی ده‌ستگیربكه‌ن و له‌ ناسنامه‌كانیان دڵنیا بینه‌وه‌.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 50830

Your Comment

You are replying to: .
captcha