٦ کانوونی دووەم ٢٠١٩ - ١٤:٠٠
ئه‌ردۆغان سه‌ردانی عێراق ده‌كات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- وته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری عێراق ئاشكرای كرد که‌ به‌منزیكانه‌ نێرده‌ی سه‌رۆک كۆماری توركیا بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر دۆسێی ئاو سه‌ردانی عێراق ده‌كات و ڕێككه‌وتنیش كراوه‌ ئه‌ردۆغان سه‌ردانی عێراق بكات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه‌ 6ی کانوونی دووهه‌می 2019 لوقمان فه‌یلی له‌ لێدوانێكی ته‌له‌فزیۆنیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ داوه‌ که‌ به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک كۆماری عێراق له‌گه‌ڵ لایه‌نی توركی چه‌ندین گفتوگۆی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ر دوو وڵات ئه‌نجام داوه‌.

ناوبراو وتیشی: "توركیا له ‌بارودۆخی تایبه‌تی عێراق تێده‌گات و به‌منزیكانه‌ نێرده‌ی ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک كۆمار سه‌ردانی عێراق ده‌كات بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر دۆسێی ئاو، ڕێككه‌وتنی ئاست به‌رزیش له ‌نێوان به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک كۆمار و عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆک وه‌زیران سه‌باره‌ت به‌ سه‌ردانه‌ ده‌ره‌كییه‌كان كراوه‌".

وته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری عیراق ڕوونی كردۆته‌وه‌ که‌ ڕێككه‌وتنێک كراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌ردۆغان سه‌ردانی عێراق بكات و عادل عه‌بدولمه‌هدیش سه‌ردانی ئه‌نقه‌ره‌ بكات و لایه‌نی توركیش داوای چالاككردنه‌وه‌ی چه‌ند ڕێككه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ عێراقدا كردوووه‌.

سه‌رچاوه‌: ڕادیۆ نه‌وا

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 50817

Your Comment

You are replying to: .
captcha