به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له‌یلا گۆڤه‌ن هاوسه‌رۆکی کۆنگره‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی دیموکراتیک (که‌جه‌ده) و په‌رله‌مانتاری جۆله‌مێرگی هه‌ده‌په که ماوه‌ی 59 ڕۆژی ته‌واوه له چالاکیی مانگرتنی بێسنووردایه له خواردن تاوه‌کوو گۆشه‌گیریی سه‌ر عه‌بدوڵڵا ئۆجالان ڕێبه‌ری پارتى کرێکارانى کوردستان (په‌که‌که) لاببرێت، له ئێستادا به‌هۆی خراپیی باری ته‌ندروستییه‌وه ناتوانێت له‌سه‌ر پێ بوه‌ستێت و به‌شداری له پرسه‌که‌ی جهڤرییه گوڤه‌نی دایکیدا بکات.
پارێزه‌رانی له‌یلا گۆڤه‌ن ڕایانگهیاندوووه: "باری ته‌ندروستیی گۆڤه‌ن باش نییه و له‌به‌ر ئه‌وه‌ش ناتوانێت به‌شداری له پرسه‌که‌ی دایکیدا بکات".
پارێزه‌رانی له‌یلا گۆڤه‌ن ئاماژه‌یان به‌وه داوه: "زه‌ختی گۆڤه‌ن 9 له‌سه‌ر 7 و به‌رپرسانی ته‌ندروستی پێیان ڕاگه‌یاندوووه ڕۆیشتن و به پێوه وه‌ستان ده‌بێته هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ری به‌ڵام له‌یلا گۆڤه‌ن دیسانه‌وه پێداگریی کردوووه به‌شداری له پرسه‌که‌ی دایکیدا بکات و ئه‌مڕۆش پشکنین بۆ گۆڤه‌ن کراوه و به‌پێی پشکنینه‌که زه‌ختی به‌رز بوووه‌ته‌وه و بێحاڵ و لاوازه و دڵی تێکه‌ڵ ده‌بێت و تووشی سه‌رگێژه بوووه".
هه‌رچه‌ند له‌یلا گۆڤه‌ن له زینداندایه به‌ڵام داواکارى گشتیی ئامه‌د ڕێگه‌ى پێدابوو که له پرسه‌ى دایکیدا به‌شدار بێت به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌وه ناتوانێت خۆی به سه‌ر پێوه بگرێت له‌سه‌ر پێشنیازی پارێزه‌ره‌کانی بڕیاری دا که به‌شداری له پرسه‌که‌دا نه‌کات.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی ینی یاشام
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment