گۆڕان داوای جێگری سه‌رۆکی حکوومه‌ت و 12%ی پۆسته‌کان ده‌کات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌ندامێکی جڤاتی نیشتمانیی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ڕای‌گه‌یاند که‌ وه‌کوو ھێزی سێھه‌م پۆستی جێگری سه‌رۆکی حکوومه‌ت به‌ ئیستحقاقی خۆیان ده‌زانن و 12%ی پۆسته‌کانی کابینه‌ی نۆیه‌می حکوومه‌تی ھه‌رێمیشیان ده‌وێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ھێمن شێخانی ئه‌ندامی جڤاتی نیشتمانیی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌ ئه‌نادۆڵۆی ڕاگه‌یاند: "ئێمه‌ له‌ ڕابردوودا بینیمان بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ھێزی دووه‌م بوو له ‌ھه‌رێمی کوردستان و سه‌رۆکی په‌رله‌مانمان وه‌رگرت و ھێزی سێھه‌میش پۆستی جێگری سه‌رۆکی حکوومه‌تییان وه‌رگرت، ئه‌مجاره‌ پێچه‌وانه‌ بوووه‌ته‌وه‌، ئه‌گه‌ر بڕیار وابێت له‌ ڕابردوودا ھێزی سێھه‌م پۆستی جێگری سه‌رۆکی حکوومه‌تی وه‌رگرتبێت ئه‌وا ئێستا ئه‌و پۆسته‌ به‌ ئیستیحقاقی خۆمانی ده‌زانین وه‌کوو ھێزی سێھه‌می گۆڕه‌پانه‌که‌ و پێداگریش له‌سه‌ر وه‌رگرتنی ئه‌و پۆسته‌ ده‌که‌ین".

ئه‌و ئه‌ندامه‌ی جڤاتی نیشتمانیی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌مه‌ڕ ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ی داوای ده‌که‌ن له‌ کابینه‌ی نۆیه‌می حکوومه‌تی ھه‌رێمی کوردستان وتوویه‌تی: "شه‌ڕی ئێمه‌ بۆ وه‌رگرتنی وه‌زاره‌ته‌ خزمه‌تگوزارییه‌کانه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین باشتر بچینه‌ نێو موعاناتی خه‌ڵک و خزمه‌تی خه‌ڵک بکه‌ین".

ھێمن شێخانی ئه‌وه‌شی وتوووه‌: "ئێمه‌ داوای ھیچ وه‌زاره‌تێکی سیادیمان نه‌کردوووه‌، له‌ جڤاتی نیشتمانیش قسه‌مان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ کردوووه‌ و به ‌زۆرینه‌ی ده‌نگ پێمان وابوووه‌ وه‌زاره‌تی خزمه‌تگوزاری وه‌ربگرین".

سه‌باره‌ت به‌ پۆستی سه‌رۆکایه‌تیی ھه‌رێم ئه‌ندامی جڤاتی نیشتمانی گۆڕان ڕایگه‌یاندوووه‌: "ئه‌مه‌ پاکێجێکه‌ جیاوازه‌ له‌ پاکێجی ھه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان، ئه‌وه‌ی ھه‌یه‌ کابینه‌ی نۆیه‌می حکوومه‌تی ھه‌رێمی کوردستانه‌ و ھه‌ڵبژاردنی بۆ کراوه‌ و له‌وێوه‌ کابینه‌ له‌سه‌ر ئه‌و بنچینه‌یه‌ دروست ده‌کرێت که‌واته‌ پۆستی سه‌رۆکایه‌تیی ھه‌رێم ھیچ په‌یوه‌ندیی به‌ پێکھێنانی کابینه‌ی نۆیه‌می حکوومه‌تی ھه‌رێمه‌وه‌ نییه‌، ئه‌وه‌ی ئێستا ده‌بیسرتێت پارتی دیموکراتی کوردستان ده‌ڵێت ھه‌موو پرسه‌کان له‌ پاکێجێکدا ده‌به‌سترێته‌وه‌، ئه‌مه‌ نابێت، پۆستی سه‌رۆکایه‌تیی ھه‌رێم که‌ به‌ پڕۆژه‌یێک به ‌ده‌ستی ئێمه‌ به‌ شانازییه‌وه‌ ھه‌ڵمانپه‌ساردوووه‌ و ئێمه‌ جارێ ھیچ قسه‌یێکمان له‌سه‌ر ئه‌و پۆسته‌ نییه‌، به‌ڵکوو ده‌بێت په‌رله‌مان به‌ یاسایێک ئه‌کتیڤی بکاته‌وه‌ و ئه‌وه‌ش دیاری بکات که‌ چۆن ھه‌ڵبژاردنی بۆ ده‌کرێت له ‌داھاتوودا، ئه‌مه‌ ده‌بێت په‌رله‌مان قسه‌ی له‌سه‌ر بکات نه‌وه‌ک حزب، له‌ ڕابردووشدا پڕۆژه‌ی ئێمه‌ ئه‌وه ‌بوووه‌ که‌ سیسته‌می حوکمڕانی له‌ سه‌رۆکایه‌تییه‌وه‌ ببێته‌ په‌رله‌مانی".

ئه‌و ئه‌ندامه‌ی گۆڕان ڕاشی‌گه‌یاند: "ئێمه‌ 12 کورسییمان ھه‌یه‌، ھه‌رچه‌نده‌ پێمان وایه‌ دوو به‌قه‌د ئه‌و کورسییانه‌ به‌ ئیستحقاقی خۆمان ده‌زانین، ئێمه‌ جگه‌ له‌ 12% داوای ھیچ پۆستی دیکه‌مان نه‌کردوووه‌، ئێمه‌ ئه‌گه‌ر به‌شداریی له‌ کابینه‌ی نۆیه‌م بکه‌ین، چوونکه‌ ھێشتا به‌رچاومان ڕوون نییه‌ و ده‌بێت جڤاتی نیشتمانی بڕیار له‌سه‌ر ئه‌م پرسه‌ بدات، ئێمه‌ خاوه‌نی پڕۆژه‌یێکیشین و ھێشتا ڕاماننه‌گه‌یاندوووه‌، ئه‌گه‌ر پڕۆژه‌ی ئێمه‌ بخرێته‌ به‌رنامه‌ی کاری حکوومه‌ته‌وه‌ ده‌توانین خزمه‌ت به‌ خه‌ڵکی کوردستان بکه‌ین، ئێمه‌ 12%ی ھه‌موو پۆسته‌کانمان ده‌وێت ئه‌گه‌ر به‌شداریی حکوومه‌ت بکه‌ین، ئێمه‌ ده‌چین شه‌ڕی ھاووڵاتییان ده‌که‌ین".

ئه‌مه‌ش له‌ کاتێکدایه‌ له‌ ئێستادا 98 ڕۆژ به‌ سه‌ر کردنی ھه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستاندا تێپه‌ڕیوه‌ و تا ئێستا ھه‌رچه‌نده‌ لایه‌نه‌کان چه‌ند سه‌ردانێکیان بۆ لای یه‌کتر کردوووه‌ به‌ڵام حکوومه‌ت پێکنه‌ھێنراوه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 50811

Your Comment

You are replying to: .
captcha