ئایدن مه‌عرووف: توركمانه‌كان ده‌یانه‌وێت په‌یوه‌ندیی نێوان توركیا و هه‌رێم به‌هێزتر بكه‌ن

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رۆكی فراكسیۆنی به‌ره‌ی توركمانی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان ئاشكرای ده‌كات که‌ تورکمانه‌کان ده‌یانه‌وێت په‌یوه‌ندیی نێوان تورکیا و هه‌رێم به‌هێز بکه‌ن.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئایدن مه‌عرووف سه‌رۆكی فراكسیۆنی به‌ره‌ی توركمانی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان ڕوونکردنه‌وه‌ له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی لایه‌نه‌ توركمانییه‌كانی كوردستان و كونسووڵی توركیا له ‌هه‌رێم ده‌دات و ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: کونسووڵی توركیا له‌ هه‌رێم كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ توركمانییه‌كانی هه‌رێم نه‌كردوووه‌ ته‌نها سه‌ردانێكی ئاسایی ئه‌نجام داوه‌، له‌ ڕابردووش توركیا پشتیوانی له‌ توركمانه‌كانی كوردستانی كردوووه‌ كه‌ زیاتر خۆی له‌ پشتیوانی دیپلۆماسی و مه‌عنه‌ویی ده‌بینێته‌وه‌.

ناوبراو ئه‌وه‌شی وت: "پشتیوانی كردنی توركیا بۆ لایه‌نه‌ توركمانییه‌كان كارێكی ئاسایییه‌، وه‌ک چۆن توركیا پشتیوانی له‌ نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب له‌ سووریا و عێراق كردوووه‌ و له‌ ڕابردووشدا پشتیوانی له‌ نه‌ته‌وه‌ی كوردی كردوووه‌، ئه‌مه‌ به ‌مانای ده‌ستوه‌ردان نایه‌ت له‌ كاروباری ناوخۆی عێراق و هه‌رێمی كوردستان و ته‌نها پشتیوانییێكی مه‌عنه‌وییه‌".

ئایدن مه‌عروف ئاشكراشی كرد: "وه‌ک پێكهاته‌ی توركمان ده‌مانه‌وێت ببینه‌ لایه‌نێكی باش له‌ به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان حكوومه‌تی هه‌رێم و توركیا له‌لایێک و عێراق و توركیا له‌لایێكی دیكه‌وه‌".

سه‌رچاوه‌: ڕادیۆ نه‌وا

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 50807

Your Comment

You are replying to: .
captcha