به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئایدن مه‌عرووف سه‌رۆكی فراكسیۆنی به‌ره‌ی توركمانی له په‌رله‌مانی كوردستان ڕوونکردنه‌وه له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی لایه‌نه توركمانییه‌كانی كوردستان و كونسووڵی توركیا له هه‌رێم ده‌دات و ڕایده‌گه‌یێنێت: کونسووڵی توركیا له هه‌رێم كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ لایه‌نه توركمانییه‌كانی هه‌رێم نه‌كردوووه ته‌نها سه‌ردانێكی ئاسایی ئه‌نجام داوه، له ڕابردووش توركیا پشتیوانی له توركمانه‌كانی كوردستانی كردوووه كه زیاتر خۆی له پشتیوانی دیپلۆماسی و مه‌عنه‌ویی ده‌بینێته‌وه.
ناوبراو ئه‌وه‌شی وت: "پشتیوانی كردنی توركیا بۆ لایه‌نه توركمانییه‌كان كارێكی ئاسایییه، وه‌ک چۆن توركیا پشتیوانی له نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب له سووریا و عێراق كردوووه و له ڕابردووش‌دا پشتیوانی له نه‌ته‌وه‌ی كوردی كردوووه، ئه‌مه به مانای ده‌ستوه‌ردان نایه‌ت له كاروباری ناوخۆی عێراق و هه‌رێمی كوردستان و ته‌نها پشتیوانییێكی مه‌عنه‌وییه".
ئایدن مه‌عروف ئاشكراشی كرد: "وه‌ک پێكهاته‌ی توركمان ده‌مانه‌وێت ببینه لایه‌نێكی باش له به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان حكوومه‌تی هه‌رێم و توركیا له‌لایێک و عێراق و توركیا له‌لایێكی دیكه‌وه".
سه‌رچاوه: ڕادیۆ نه‌وا
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment