٦ کانوونی دووەم ٢٠١٩ - ١١:٢٤
جۆن بۆڵتۆن سه‌ردانی توركیا ده‌كات

به‌شی تورکیا- ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتیمانیی كۆشكی سپی به‌ یاوه‌ریی ژێنڕاڵ جۆزف دانفۆرد و جه‌یمس جێفری سه‌ردانی توركیا ده‌كات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی 8ی کانوونی دووهه‌می 2019 جۆن بۆڵتۆن ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتیمانیی كۆشكی سپی سه‌ردانی تورکیا ده‌کات و له‌ سه‌ردانه‌که‌یدا هه‌ریه‌كه‌ له‌ جۆزیف دا‌نفۆرد سه‌رۆكی ئه‌ركانی سوپای ئه‌مریكا و جه‌میس جێفری نوێنه‌ری تایبه‌تی ئه‌مریكا له‌ سووریا یاوه‌ری بۆڵتۆن ده‌كه‌ن.

ئه‌و وه‌فده‌ پایه‌به‌رزه‌ی ئه‌مریکا له‌ سه‌ره‌تادا سه‌ردانی ئیسرائیل ده‌کات و دواتر به‌ره‌و تورکیا به‌ڕێده‌که‌وێت. سه‌ردانی ئه‌و وه‌فده‌ی ئه‌مریکا بۆ تورکیا له‌ کاتێکدایه‌ که‌ مایک پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکاش سه‌ردانی 8 وڵاتی که‌نداوی فارس ده‌کات له‌وان ئۆردۆن، میسر، به‌حره‌ین، ئیمارات، قه‌ته‌ر، عه‌ره‌بستان، عه‌مان و کوه‌یت.

سه‌رچاوه‌: ڕۆژنامه‌ی دیوار

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 50802

Your Comment

You are replying to: .
captcha