به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، نووری مه‌حموود وته‌بێژی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه) له توویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له توویته‌ردا نووسیویه‌تی: "وه‌ک یه‌په‌گه دامهزراوهیێكی تایبه‌تین به ئاسایش و پاراستنه‌وه و هیچ كارێكمان به فرۆشتنی نه‌وته‌وه نییه، فرۆشتنی نه‌وت كاری دامه‌زراوه ئابوورییه‌كانی باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریایه".
وته‌بێژی یه‌په‌گه ده‌شڵێت: "ئه‌و هه‌واڵانه‌ی باس له‌وه ده‌كه‌ن كه یه‌په‌گه نه‌وت به هه‌رێمی كوردستان ده‌فرۆشێت دوورن له ڕاستییه‌وه و دوور و نزیک یه‌په‌گه ئه‌و كاره‌ی نه‌كردوووه".
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه دێت كه ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی ڕابردوو دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتوووه‌كانی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاندبوو: "كورده‌كان نه‌وت به ئێران ده‌فرۆشن ئه‌وه‌ش بوووه‌ته هۆی نیگه‌رانیی وڵاته‌كه‌ی."
پێشتریش ڕێدور خه‌لیل به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كانی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) ڕایگه‌یاندبوو: "فرۆشتنی نه‌وت له‌لایه‌ن هێزه كوردییه‌كانه‌وه به ئێران "ناڕاسته" له‌به‌ر ئه‌وه‌ی یه‌كه‌م ئه‌وان دراوسێی ئێران نیین و هیچ سنوورێكیان له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته نییه هه‌ر بۆیه ناتوانن نه‌وتی پێ بفرۆشن، هۆكاری دووه‌میش ئه‌وان نه‌وت بۆ به‌كارهێنانی ناوخۆ به‌رهه‌م ده‌هێنن به‌ڵام خاوه‌نی پاڵاوگه‌ی خۆیان نیین هه‌ر بۆیه بانگه‌شه‌كانی دۆناڵد تره‌مپ ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه".
سه‌رچاوه: ڕادیۆ نه‌وا
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment