کوردپرێس:
سەعدوڵڵا مەسعوودیان، سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی دەڵێت: "محەممەد جەواد زەریف لە چوارچێوەی سەردانەکەی بۆ عێراق سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات".
ئاژانسە ئێرانییەکان دەڵێن، جەواد زەریف سەرەتا سەردانی هیندستان دەکات و دواتریش وەکوو هەوڵێک بۆ بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ سەردانی عێراقیش دەکات.
بەهرام قاسمی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەڵێت، "زەریف لەداهاتوویێکی نزیک بە پشت بەستن بەو سیاسەتە هەمیشەیی و نەگۆڕاوەی سەردانی وڵاتانی دراوسێ دەکات و مەبەستیش لە سەردانەکە هەماهەنگیی زیاتر و بەهێزکردنی پەیوەندییە ئابوورییەکانە" لەگەڵ ئەو وڵاتانەدا.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەشڵێت "مێژووی ئێران لە دروستکردنی ئاشتی و ئاسایش و گەڕاندنەوەی ئارامی بۆ وڵاتانی عێراق و سووریا و هەتا یەمەنیش زۆرباشە".
Your Comment