ڕەشنووسی دەرکردنی سەربازانی ئەمریکی لە عێراق کاتی بۆ دیاری نەکراوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامی کومیسیۆنی بەرگری و ئاسایشی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: ڕەشنووسی یاسای ئیلزامی دەوڵەتی فیدراڵ بۆ دەرکردنی سەربازە ئەمریکییەکان لە عێراق بریتی نییە لە دیاری کردنی کاتی دەرکردنی ئەو هێزانە لە وڵات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کەریم عەلیوی لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵدەریی مەعلوومەدا زیادی کرد: ڕشنووسی وەدەرنانی سەربازە ئەمریکییەکان لە عێراق کە بریتییە لە ملکەچ کردنی دەوڵەتی فیدراڵ بە دەرکردنی خێرای هێزەکانی ئەمریکا، پووچەڵ کردنی ڕێککەوتنی نێوان بەغدا و واشنتن-ە، بەڵام کاتی بۆ دەرکردنی هێزەکان دیاری نەکردووە.

ناوبراو جەختی کردەوە کومیسیۆنی بەرگری و ئاسایشی عێراق ڕۆژی سێشەممە ئەو گەڵاڵەیە تاوتوێ دەکات و ڕادەستی ئەنجومەنی نوێنەرانی دەکات.

کەریم عەلیوی وتیشی مانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق بە بۆنەوە کە دەستووری عێراق و عورفی نێوەنتەوەیی پێشێل دەکەن هۆکاری مەترسی و پێشێل کردنی سەروەریی خەکی عێراقە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 50787

Your Comment

You are replying to: .
captcha