بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عه‌بدولحه‌مید گول وه‌زیری دادی توركیا گوتیشی: دوو داواكاری گشتیی له ناو شانده ئه‌مریكییه‌كه‌دا له نیویۆرک و واشنتۆنه‌وه هاتن چیمان له‌ده‌ست بێت درێغی ناكه‌ین له پشتیوانی یاسایی و ده‌مانه‌وێت به ناوی توركیاوه چاودێری پرۆسه‌كه بكه‌ین.
گول راشیگه‌یاند به‌هه‌موو ره‌هه‌نده‌كانییه‌وه سه‌لمێنراوه كه فه‌تۆ رێكخراوێكی تیرۆریستییه و گوتی تۆماركردنی ئه‌مه له‌لایه‌ن به‌رپرسانی ئه‌مریكاوه گرنگه.
ناوبراو گوتیشی له‌میانی ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌دا داوای ژماره‌یێک زانیاری له توركیا كراوه.
وه‌زیری دادی توركیا هه‌روه‌ها گوتی شاندی ئه‌مریكی ئه‌وه‌یان به‌چاوی خۆیان بینی كه دادگایی كردن له توركیا به‌شێوه‌ی دادپه‌روه‌رانه ئه‌نجام ده‌درێ و ئه‌مه‌ش زۆر گرنگ بوو له روانگه‌ی ده‌ركه‌وتنی گه‌یشتنه ئه‌نجام له‌سه‌ر به‌ڵگه‌كان.
گول دووپاتی كرده‌وه هه‌وڵ ده‌ده‌ین هه‌موو به‌ڵگه‌نامه و زانیارییه‌كانیان پێشكه‌ش بكه‌ین. له‌وێ له‌سه‌ر ره‌هه‌ندی سپی كردنه‌وه‌ی پاره له‌ڕێگه‌ی تاكه كه‌س و رێگای نایاساییه‌وه ده‌ڕۆن.
وه‌زیری دادی توركیا له‌باره‌ی راده‌ست كردنه‌وه‌ی گوله‌نه‌وه گوتی راده‌ست كردنه‌وه‌ی گوله‌نی سه‌ركرده‌ی فه‌تۆ قۆناغێكی دیكه‌یه، به‌ڵام بڕیاری به‌رپرسانی دادگای ئه‌مریكا و په‌سه‌ندكردنی له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه، كاریگه‌ریی ئه‌رێنی له‌و قۆناغه‌ش ده‌كات.
هه‌روه‌ها وه‌زیری دادی توركیا رایگه‌یاند، له‌كۆی 289 دۆسیه‌وه كه له‌سه‌ر هه‌وڵی كوده‌تاوه كراونه‌ته‌وه، 241یان به‌ئه‌نجام گه‌یشتوون.
سەرچاوە: NTV
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment