ئەمریکا دەتوانێت ڕێگر بێت لە «هێرشی جەنایەتکارانەی» تورکیا بۆ سەر کوردی سووریا

بەشی سووریا- چامسکی لەو باوڕەدایە بوونی هێزەکانی ئەمریکا لە باکووری سووریا دەتوانێت ڕێگری بکات لە هێرشی تورکیا بۆ سەر کوردەکان و تەنانەت گوشاری تورکیا بۆ سەر کوردانی وڵاتەکەی کەم بکاتەوە و ئەگەریش ئەمریکا لە سووریا بکشێتەوە، ڕووسیا تەنها بژادرەی کوردەکان دەبێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نوام چامسکی زمان ناس، فیلەسووف و چالاکی سیاسی ئەمریکی لەوباروڕەدایە تەنها بەشێکی کەم لە سەربازانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەتوانن بە وتەی ناوبراو لە هێرشی جەنایەتکارانەی تورکیا بۆ سەر کوردەکانی سووریا ڕێگری بکەن.

لە مانگی تەشرینی یەکەمدا چامسکی بە ئینترسپت-ی وتبوو: پێویستە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە تورکیا نەکشێتەوە تا ڕێگری بکات لە هێرش بۆ سەر ناوچە کوردنشینەکان.

ئەوەش لە حاڵێکدایە کە ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕایگەیاندووە: دێر یان زوو هێزی وڵاتەکە لە سووریا دەکشێنێتەوە.

بە وتەی چامسکی بەرنامەی ترەمپ بۆ کشاندنەوەی هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا لە سووریا ڕوون نییە، ناوبراو دەڵێت ئەو ڕاپۆرتانەی باش لە کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا دەکەن ڕۆژ بە ڕۆژ دەگۆڕدرێت.

ناوبراو لەو باوڕەدایە بوونی کەمترین هێزی ئەمریکا دەتوانێت ڕێگریکەر بێت، تا ئەو کاتەی چارەسەرێکی دیپلۆماتیک دەدۆزرێتەوە و ناوچەی کوردنشینەکانی سووریا بگەنە ئاستێک لە خۆبەڕێوەبەری لە چوارچێوەی سووریا دا.

چامسکی لەوەدا کە تورکیا دەتوانێت یارمەتیدەری ئەمریکا بێت بۆ لەناوبردنی داعش لەگەڵ ترەمپ هاوڕا نییە و دەڵێت: تورکیا بە چەندین شێوە یارمەتیی تیرۆریستەکانی داوە. من گومانم هەیە لەویدا کە داعش داڵغەی سەرۆک کۆماری تورکیا بێت، نیگەرانیی سەرەکیی ئەردۆغان ڕەش کردنی دوورنواڕی سەربەخۆیی کوردەکان و تەنانەت مافە بنەڕەتییەکانی ئەوانە.

نوام چامسکی دەڵێت ئەگەر ئەمریکا، سووریا چۆڵ بکات کوردەکانی سووریا تەنها دەتوانن پشت بە رووسیا ببەستن کە ڕێگر بێت لە هێرشی تورکیا.

ناوبراو زیادی کرد: ئەگەر ئەو هێزە ڕێگریکەرە بکشێتەوە، تەنها هیوایێک کە دەمێنێتەوە ڕێککەوتنی رووسیا- تورکیایە بۆ ڕێگری کردن لە هێرشی تورکیا، ئەگەرچی زۆر متمانە بەوەش نییە بەڵام هیوا هەر هەیە.

لە هەمان کاتدا چامسکی باوەڕی هەیە کە ڕێگری کردن لە هێرشی تورکیا بۆ مۆسکۆ زۆر ئەستەم نابێت. بەڵام ئامادەبوونی هێزی فەڕەنسا یان ئەورووپا بۆ دروست کردنی پەرژین و ڕاگەیاندنی ناوچەی دژەفڕین لە باکووری سووریا زۆر ڕاست بینانە نییە.

چامسکی وتیشی پێمان خۆش بێت یان نا، رووسیا ئەکتەری بیانیی زاڵە لە سووریا، بژاردەکانی دیکە راست بینانە نین.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 50784

Your Comment

You are replying to: .
captcha