به‌م زوووانه‌ ئه‌ردۆغان سه‌ردانى عێراق ده‌کات

به‌شی تورکیا- له‌ میانه‌ی دیداری نێوان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا له‌گه‌ڵ هاوتا عێراقییه‌که‌ی جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ کرایه‌وه‌ که‌ به‌م زوووانه‌ سه‌رۆک كۆماری توركیا سه‌ردانی عێراق بکات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له‌سه‌ر بانگهێشتنامه‌ى تورکیا به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆککۆمارى عێراق به‌ سه‌رۆکایه‌تیى وه‌فدێکى باڵاى عێراق گه‌یشته‌ پایته‌ختى تورکیا و له‌لایه‌ن هاوتا تورکییه‌که‌ى و به‌رپرسه‌ باڵاکانى ئه‌و وڵاته‌ پێشوازییێکى گه‌رمى لێکرا.

له‌ میانی كۆبوونه‌وه‌ی نێوانیان، محه‌ممه‌د عه‌لی حه‌كیم وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق و مه‌ولوود چاووشئۆغڵۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ژماره‌یێک دۆسیه‌یان تاوتوێ كرد كه‌ گرنگی تایبه‌تیان بۆ هه‌ر دوو وڵات هه‌یه‌.

محه‌ممه‌د عه‌لی حه‌كیم جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگیی به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان عێراق- توركیا كردوووه‌ته‌وه‌، هه‌روه‌ها داوای له‌ توركیاش كردوووه‌ له‌ پرۆسه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه‌ كۆنتڕۆڵكراوه‌كان هاوكاری عێراق بكات.

له ‌به‌رامبه‌ردا مه‌ولوود چاووشئۆغڵۆ جه‌ختی كردوووه‌ته‌وه‌ كه‌ "توركیا دۆستی هاوكار و هه‌میشه‌ییی عێراقه‌، به‌غدا و ئه‌نقه‌ره‌ش به‌ره‌یێكی گرنگ ده‌بن بۆ سه‌قامگیریی ناوچه‌كه‌".

هه‌ردوولا له‌سه‌ر درێژه‌دان به‌ كاركردن له‌ چوارچێوه‌ی لیژنه‌ی عێراقی- توركی هاوبه‌ش ڕێككه‌وتوون كه‌ له ‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ و له‌ میانی سه‌ردانه‌ چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان بۆ عێراق ئه‌نجام ده‌درێت.

شایانی باسه‌ هێشتاکه‌ کاتی سه‌ردانی ئه‌ردۆغان بۆ عێراق ئاشکرا نه‌کراوه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 50762

Your Comment

You are replying to: .
captcha