به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له‌سه‌ر بانگهێشتنامه‌ى تورکیا به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆککۆمارى عێراق به سه‌رۆکایه‌تیى وه‌فدێکى باڵاى عێراق گه‌یشته پایته‌ختى تورکیا و له‌لایه‌ن هاوتا تورکییه‌که‌ى و به‌رپرسه باڵاکانى ئه‌و وڵاته پێشوازییێکى گه‌رمى لێ‌کرا.
له میانی كۆبوونه‌وه‌ی نێوانیان، محه‌ممه‌د عه‌لی حه‌كیم وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق و مه‌ولوود چاووشئۆغڵۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ژماره‌یێک دۆسیه‌یان تاوتوێ كرد كه گرنگی تایبه‌تیان بۆ هه‌ر دوو وڵات هه‌یه.
محه‌ممه‌د عه‌لی حه‌كیم جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگیی به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان عێراق- توركیا كردوووه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها داوای له توركیاش كردوووه له پرۆسه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه كۆنتڕۆڵكراوه‌كان هاوكاری عێراق بكات.
له به‌رامبه‌ردا مه‌ولوود چاووشئۆغڵۆ جه‌ختی كردوووه‌ته‌وه كه "توركیا دۆستی هاوكار و هه‌میشه‌ییی عێراقه، به‌غدا و ئه‌نقه‌ره‌ش بهرهیێكی گرنگ ده‌بن بۆ سه‌قامگیریی ناوچه‌كه".
هه‌ردوولا له‌سه‌ر درێژه‌دان به كاركردن له چوارچێوه‌ی لیژنه‌ی عێراقی- توركی هاوبه‌ش ڕێككه‌وتوون كه له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ و له میانی سه‌ردانه چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان بۆ عێراق ئه‌نجام ده‌درێت.
شایانی باسه هێشتاکه کاتی سه‌ردانی ئه‌ردۆغان بۆ عێراق ئاشکرا نه‌کراوه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment