بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن، شاندی ئه‌مریكا له سه‌رۆكایه‌تی ده‌سته‌ی پیشه‌سازی به‌رگریی توركیا له ئه‌نقه‌ره له‌گه‌ڵ شاندی توركیا كه پێكهاتووه له ژماره‌یێک به‌رپرسی په‌یوه‌ندیدار له هه‌ردوو وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه و وه‌زاره‌تی به‌رگریی له كۆبوونه‌وه‌دان.
له میانی كۆبوونه‌وه‌كاندا شاندی ئه‌مریكا داواكاری ئیداره‌ی وڵاته‌كه‌یان بۆ كڕینی سیسته‌می ئاسمانی پاتریۆت و مووشه‌كی به‌رگریی خستۆته به‌رده‌م لایه‌نی توركیا.
له‌مێژه ئه‌مریكا داوا له توركیا ده‌كات ده‌ستبه‌رداری كڕینی ئێس ٤٠٠ بێت له رووسیا، به‌ڵام توركیا له دژی ئه‌و پێشمه‌رجیه‌ی ئه‌مریكا ده‌وه‌ستێته‌وه بۆ كڕینی سیسته‌می پاتریۆت.
یه‌كێكی دیكه له چاوه‌ڕوانییه‌كانی ئه‌نقه‌ره جگه له به‌های كڕینی سیسته‌می به‌رگری مووشه‌كی هاوبه‌شی كردنی ته‌كنه‌لۆجیایه.
توركیا داوا له ئه‌مریكا ده‌كات له بواری هاوبه‌شی كردنی ته‌كنه‌لۆجیادا پێشنیازی سه‌رنجڕاكێشی بخرێته به‌رده‌م.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment