بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ پێنجشەممە بەرهەم ساڵح و ئەردۆغان لە ئەنقەرەی پایتەختی توركیا كۆ بوونەوە و بەپێی راگەیێندراوێكی فەرمی پاش كۆبوونەوەكەش، كە نووسینگەی رۆژنامەوانی سەرۆک كۆماری عێراق بڵاوی كردۆتەوە، بەرهەم ساڵح پتەو كردنی پەیوەندییەكانی هەردوو وڵاتی عێراق و توركیا و فراوان كردنی ئاسۆی هاریكاریی هاوبەشی هەردوولای دووپات كردۆتەوە.
هەر لەو كۆبوونەوەیەدا گفتوگۆیان كردووە دەربارەی دۆسیە و بابەتە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان هەردوو وڵات و پێویستی دۆزینەوەی چارەسەری ریشەیی، هەروەها بیرورا ئاڵوگۆڕكراوە دەربارەی پێشهات و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە و گرنگی هێوركردنەوەی گرژییەكان و چەسپاندنی بنەمای ئاشتی و ئارامی لە ناوچەكەدا.
لەپاش كۆبونەوەكەش لە پرێس كۆنفرانسێكی هاوبەشدا، ئەردۆغان وتی "لەبارەی پرسی ئاوەوە كێشەمان هەیە، بەڵام دەمانەوێت لە رێگەی دیپلۆماسییەوە چارەسەری بكەین".
لەبەرانبەریشدا بەرهەم ساڵح وتی "ئەنجومەنی ستراتیژی عێراقی – توركی پێكدەهێنین و پێویستیمان بە رێككەوتنی گشتگیریش هەیە لەبارەی ئاوەوە".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment