ئەنەکەسە داوا لە پەیەدە دەکات کوردی سووریا یەک بگرن

بەشی سووریا- ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردەکانی سوویا بەیانێکی فەرمیی دەرکردووە و داوای لە پارتی یەکێتیی دیموکراتیکی سووریا (PYD) کردووە با بۆ یەکسانی و یەکڕیزی یەک بگرن و لە بەیاننامەکەدا نووسراوە: "یەکگرتنی ئێمەی کورد هێز و توانامان دەردەخات و پێش چاومان دەکاتەوە".

کوردپرێس:

تاهیر حەسۆف ئەندامی ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردی سووریا بەیاننامەی فەرمیی ئەو ئەنجومەنەی خوێندنەوە و ڕایگەیاند: پێویستە PYD زووبەزوو ئەو کەسانەی دیلی کردوون ئازاد بکات. بۆ نموونە زیاتر لە دوو ساڵە ژمارەیێک سیاسەتوانی کوردی سووریا لە بەندیخانەکانی پەیەدەدان. ئێستا پێوستە کورد خۆی یەک بخات و هەموو کوردی سووریا یەک بگرن. ئەگەر ئێمەی کورد یەک بگرین لە بەرانبەر هەموو جۆرە هێرش و دەستدرێژییێک توانای بەرگریمان دەبێت و ئێستاش ناچارین ئەو کارە بکەین.

News Code 50742

Your Comment

You are replying to: .
captcha