بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نوورى سه‌باح دلێمى وه‌زیرى پلاندانان له به‌یاننامه‌یێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه واده‌ى ده‌ست پێكردنى سه‌رژمێری كردنى دانیشتووانى عێراق کۆتایی ساڵى 2020ه.
ناوبراو روونیشی كردۆته‌وه، رێنمایى داوه به ده‌ست پێكردنى كارى ته‌واو و دابین كردنى سه‌رجه‌م ئاماده‌كاریه نێوخۆیى و نێوده‌وڵه‌تیه‌كان بۆ ئه‌نجام دان و سه‌رخستنى سه‌رژمێریى گشتى له‌و واده‌یه‌دا.
ساڵى 2013 وه‌زاره‌تى پلاندانان بڵاوی كردبووه‌وه هۆكارى ئه‌نجام نه‌دانى سه‌رژمێریى گشتى كێشه‌ى ته‌كنیكى و هونه‌رى نییه، به‌ڵكوو هۆكاره‌كه‌ى سیاسییه، كۆتا سه‌رژمێرى دانیشتوانیش ساڵى 1997 ئه‌نجام دراوه و به‌پێى سهرژمێریهكهش ژماره‌ى دانیشتووانى عێراق 19 ملیۆن كه‌س بووه، ئه‌وه‌ش به‌بێ دانیشتووانى هه‌رێمى كوردستان خه‌مڵێنراوه.
سەرچاوە: سوومریە نیووز
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment